‌نەخۆشیە دەروون جەستەییەکان"سایکۆ سۆماتیک"چین؟

وێستگە ستایل-


ئایا ڕوویداوە، خۆت یان کەسێکی نزیکت چەندینجار سەردانی پزیشکی پسپۆڕت کردبێت و چەندین پشکنین کردبێت و دەرمانی زۆرت وەرگرتبێت، بەڵام هیچ هەست بە باشبوون نەکەیت؟ ئەگەر ئەمە ڕوویداوە،ئەوا ئەمە پێی دەڵین نەخۆشی دەروونجەستەیی"سایکۆسۆماتیک" و دكتۆر ڕێدار پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیە دەروونیەکان ئه‌م دۆخه‌ ده‌رونیه‌ له‌م بابه‌ته‌دا ڕوون ده‌كاته‌وه‌.

- چەند نموونەیەک لەسەر نەخۆشیە دروونجەستەیەکان

ماوەی چەند مانگێکە ژانی مەعیدەم هەیە، سەردانی چەندین دکتۆرم کردووە، لەچەندین تاقیگەی جیا پشکنینم کردووە،هەرچەند چارەسەری وەردەگرم بەشێوەیەکی کاتی باش دەبم و پاشان وام لێدیتەوە.

- هەموودەم بیرم لای جەستەمە،دەبێت نەخۆشیەکم هەبێت ،هەرکە دەبیستم کەسێک تووشی نەخۆشی دڵ بووە، زیاتر دەترسم و دەچم خێرا پشکنین دەکەم.

- دکتۆر پێی گوتم هەتا به‌و جۆره‌ ترس و ڕاڕایی دڵەڕاوکێت هەبێت،فشاری خوێنت باشتر نابێت.

- هەست دەکەم قۆڵی چەپەم سڕ دەبێ، پشکنینەکانیش هیچ پیشان نادەن.

- ژانێکی توند لەسەرم هەیە و بەهیچ دەرمانێک باشتر نابێت.

- هەرجارەو کێشە لە جێگایەکی جەستەم هەیە، هەندێکجار دڵم تێک دەئاڵێت، هەندیکجار ژانی گورچیلەم هەیە،...هەندێ جار...هەندێ جار.

-هەست دەکەم ئەو تەنگە نەفەسیەم بێ هۆ نیە.

- هەست دەکەم ئەو ژانە دڵەم بێ هۆ نیە.

-هەست دەکەم ئەو ژانە مەعیدەم بێ هۆ نیە.
ئەوانەی سەرەوە نموونەی هەندێک لەو نەخۆشیانەن ،کەوا پێیان دەڵێن سایکۆ سۆماتیک.


نەخۆشیە دەروونجەستەییەکان دەکرێنە سێ بەش:
یەکەم:ئەوانەی هۆکارەکەیان دەروونیە،بەڵام بە نیشانەی جەستەیی دەردەکەون.

دووەم:ئەوانەی هۆکارەکەیان جەستەیە،و دەبنە هۆی سەردانی گرفتی دەروونی،نموونە:نەخۆشی شەکرە دەبێتە هۆی خەمۆکی.

سێیەم: ئەوانەی نەخۆشی جەستەییان هەیە،و هۆکارێکی دەروونی هەیە،کەوا یان بویتە هۆکاری سەرهەڵدانی نەخۆشیە جەستەییەکە، یان لێناگەڕێ نەخۆشیە جەستەییەکە چاک بێتەوە.

دەستنیشانکردن
بەر لەسەردانیکیردنی پزیشکی دەروونی، پێویستە ئەو کەسە بۆ دڵنیابوون لەوەی کێشەی جەستەیی نیە،سەردانی پزیشکی پسپۆڕی تایبەت بەو ئەندامە بکات کە گرفتی لێ هەیە،بۆ نموونە:پزیشکی هەناوودڵ لەکاتی بوونی ژان لەناوچەی دڵدا.

ئەگەر پاش چەندین پشکنین هیچ هۆکارێک نەدۆزراوە، ئەوا خۆی یان پزیشکەکەپێویستە ڕەوانەی لای دکتۆری دەروونی بکات، یان کاتێک کیشەکە جەستەیە،بەڵام دوای هەموو هەوڵێک کۆنتڕۆڵ نەبووە،وەک کەسێک نەخۆشی
شەکرەی هەیە،بەهۆی خەمۆکی ڕیژەی شەکرەی هاوسەنگ نابێت.

چارەسەری:
یەکەم:ڕێنمایی دەروونی
دووەم: دەرمانەکانی دژە خەمۆکی ودڵەڕاوکێ


PM:04:14:04/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 7252 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل