جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوبۆته‌وه
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ تیایدا هاتووه جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئێستادا له ئه‌وروپا و به‌ریتانیا بڵاوبۆته‌وه و ئه‌م ڤایرۆسه خێرای بڵاوبوونه‌وه‌ی زۆر زیاتره به‌راورد به‌و جۆره‌ی یه‌كه‌مجار بڵاوبۆته‌وه و به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسوڕمانه ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی بوون كه‌متر نیشانه‌یان له‌سه‌ر ده‌رده‌كه‌وێت.
ئیریكا ئۆلمان سفیر سه‌رۆكی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ده‌ڵێت" ئه‌م جۆره نوێیه‌ی ڤایرۆسه‌كه له ئێستادا زۆر بڵاوه و گۆڕانكاری له پێكهاته‌ی ڤایرۆسه‌كه‌دا ڕویداوه و ئه‌مه‌ش وایكردوه جۆرێكی نوێ له ڤایرۆسه‌كه دروست ببێت.
گۆڕانكاری له پرۆتینی ناو ناوكی ڤایرۆسه‌كه واده‌كات گۆڕانكاری به‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كه بێت و له ئێتستادا ئه‌و جۆره‌ی زۆر بڵاوه ئه‌وه‌یه كه كه‌متر مه‌ترسیداره به به‌راورد به‌و جۆره‌ی پێشتر بڵاوبۆته‌وه.
PM:12:57:04/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 5292
جار خوێنراوه‌ته‌وه