زاناكان دووریه‌كی نوێیان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاشكرا كرد
وێستگە ستایل-
زاناكان له‌ڕێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێوه گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی دووری دوو مه‌تر به‌س نییه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له كه‌سێكی توشبوو بۆ كه‌سێكی ته‌ندروست.
زاناكان له زانكۆی "تۆرنتۆ" ی كه‌نه‌د و په‌یمانگای هندی بۆ زانست له بنگالۆر و زانكۆی كالیفۆرنیای ئه‌مه‌ریكی گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه پرژه‌ی ده‌می كه‌سێكی توشبوو به كۆڤید 19 توانای گواستنه‌وه‌ی هه‌یه بۆ دووری 13 پێ كه ده‌كاته 3.9 مه‌تر به نزیكه‌ی ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هیچ با و ههوایهكیش له شوێنه‌كه‌دا چالاك نه‌بێت و له‌كاتی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما پرژه‌ی پژمین و كۆكه‌ی كه‌سی نه‌خۆش زۆر خێراتر ده‌بێت به هه‌ڵم و بڵاوده‌بێته‌وه.
پرۆفیسۆر سۆیتابرۆفۆ نشۆدوری پسپۆڕی له زانستی ووزه له سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌كانی بۆشایی ئاسمان له زانكۆی"تۆرنتۆ " ده‌ڵێت" له كه‌شوهه‌وایه‌كی ئاسایدا ڤایرۆسه‌كان كه له پژمین و كۆكه‌ی كه‌سی توشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا دێته ده‌ره‌وه له ماوه‌ی 8-13 پێ كه ده‌كاته" 2.4- 3.9 " مه‌تر ده‌گوێزرێته‌وه پێش ئه‌وه‌ی ببێت به هه‌ڵم " له‌به‌ر ئه‌وه به‌كارهێنانی ده‌مامك به هه‌نگاوێكی سه‌ره‌كی داده‌نێت بۆ خۆپاراستن .
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌شی سه‌لماندوه دڵۆپه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له پله‌ی گه‌رمای 30 پله و له ڕێژه‌ی شێی %50 ده‌بێته هه‌ڵم"
PM:08:51:02/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 3220
جار خوێنراوهتهوه