به‌وێنه.. بێژه‌رێكی ناوداری كورد سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر شێرپه‌نجه‌دا ڕاگه‌یاند
وێستگە ستایل-
دلێر تیلی كوڕه ڕاگه‌یاندنكاری كه‌ناڵی ڕووداو دوای توشبوونی به شێرپه‌نجه و وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر نوێترین وێنه‌ی خۆی بڵاوكردۆته‌وه و باس له‌وه ده‌كات چاكبۆته‌وه.
دلێر له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ی نوسیویه‌تی" من له شێرپه‌نجه قوتار بووم" و زۆرێك له بینه‌ر و هاوڕێكانی كۆمێنتیان له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ی نوسیوه و ئاواتی له‌شێكی ساغ و ته‌مه‌نێكی درێژیان بۆ خواستوه.
دوای توشبوونی به شێرپه‌نجه‌یه‌كی ده‌گمه‌ن له ماوه‌ی ڕابردودا دلێر ئاشكرای كرد له سه‌ره‌تای توشبوون به نه‌خۆشیه‌كه‌یه‌تی و ماوه‌یه‌كی زۆره چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت و ئێستاش ئاشكرای كردوه كه توانیویه‌تی به‌سه‌ر شێرپه‌نجه‌دا زاڵ بێت.
PM:05:21:01/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 3596
جار خوێنراوه‌ته‌وه