زۆر خواردنی گۆشتی مریشك توشی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ت ده‌كات
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ سه‌لماندویه‌تی خواردنی گۆشتی مریشك دووجار له هه‌فته‌یه‌كدا مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ زیاد ده‌كات.
زاناكان له زانكۆی "نۆرس وێسترن" و " كۆرنیل" له‌ڕێی توێژینه‌وه‌كانیان گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی عاشقی گۆشتی قوتون و له هه‌فته‌یه‌كدا زیاتر له دوو جار گۆشتی مریشك ده‌خۆن ئه‌وه ئه‌گه‌ری توشبونیان به نه‌خۆشی دڵ زۆره.
نۆرینا ئه‌لین پسپۆڕه و مامۆستای یاریده‌ده‌ره له پزیشكی خۆپاراستن له كۆلێژی پزیشكی باس له‌وه ده‌كات پێویسته هاوڵاتیان خواردنی گۆشتی سوور و گۆشتی مریشك كه‌مبكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری توشبونیان به شێرپه‌نجه كه‌م ببێته‌وه.
پسپۆڕان هۆشداری ده‌ده‌ن زۆر خواردنی گۆشتی سوور ئه‌گه‌ری مردنی پێش وه‌خت به ڕێژه‌ی %3 پێش ده‌خات و هاوكات هیچ مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی ئه‌و كه‌سانه نییه كه گۆشتی ماسی ده‌خۆن.
ڤیكتۆر چۆنگ مامۆستای یاریده‌ده‌ر له پسپۆڕی خۆراك له زانكۆی كۆرنیل بۆ پسپۆڕی خۆراك ده‌ڵێت" زیادده ڕه‌ویكردن له خواردنی گۆشتی سوور زیان به دڵ ده‌گه‌یه‌نێت و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و خواردنانه‌ی پرۆتین له پێكهاته‌یدا هه‌یه ستراتیجیه‌كی زۆر گرنگه بۆ هاوكاریكردن له كه‌مكردنه‌وه‌ی توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن و كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی مردنی پێش وه‌خت.
PM:08:45:30/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 6860
جار خوێنراوه‌ته‌وه