توێژینه‌وه‌یه‌ك: ده‌رمانی كۆلیستڕۆڵ یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی مردن به كۆرۆنا ده‌دات
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی نوێترین توێژینه‌وه كه له گۆڤاری Cell Metabolism. بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا هاتووه ده‌كرێت سوود له ده‌رمانی دابه‌زێنه‌ری كۆلیستڕۆڵی خوێن وه‌ربگیرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی مردن به ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ئه‌م توێژنیه‌وه‌یه له‌سه‌ر ئاژه‌ڵ ئه‌نجامدراوه و سه‌لماندویه‌تی به‌كارهێنانی ده‌رمانی"ستاتین" ده‌توانێت هاوكاربێت له كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌وكردنی سییه‌كان.
هاوكات توێژینه‌وه‌یه‌كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك پسپۆڕ له نه‌خۆشخانه‌ی ووهان له‌سه‌ر 13,981 توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌نجامدراوه و دوای 28 ڕۆژ له به‌كارهێنانی ده‌رمانی"ستاتین " ئه‌نجامه‌كان سه‌لماندیان ڕێژه‌ی مردنی ئه‌ونه‌خۆشانه‌ی ده‌رمانی دابه‌زاندنی كۆلیستڕۆڵیان بۆ به‌كارهێنرا كه‌متر بوو به به‌راورد به‌و نه‌خۆشانه‌ی بۆیان به‌كارنه‌هێندرا و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م ده‌رمانه پێویستی نه‌خۆش به به‌كارهێنانی ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد كه‌مده‌كاته‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ئاماژه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌كات له ئێستادا كه ده‌رمان و چاره‌سه‌ر نییه بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌كارهێنانی ئه‌م ده‌رمانه زۆر بێ زیان و سه‌لامه‌ته و هاوكات به‌رده‌سته.
PM:08:38:30/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 2624
جار خوێنراوه‌ته‌وه