نیشانه‌كانی كه‌مخوێنی
وێستگە ستایل-
یه‌كێك له‌و گرفته ته‌ندروستیانه‌ی له ئێستادا زۆر كه‌س به ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێت كه‌م خوێنیه له ته‌واوی ته‌مه‌نه جیاوازه‌كان، ئه‌گه‌ر تۆش هه‌ست به‌م نیشانانه ده‌كه‌یت ئه‌وه باشتر وایه سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕ بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی پشكنینی پێویستت بۆ ئه‌نجامبدات و له‌كاتی گرفتی كه‌مخوێنیدا چاره‌سه‌ر وه‌ربگریت.
1-هەستكردن بە ماندوێتی و بێهێزی بەشێوەیەكی بەردەوام .
2- ئەو كەسەی خوێنی كەمە توانای تەركیز كردن و ووردبونەوەی ئەو شتانەی كەمدەبێتەوە كە تەماشایان دەكات و شتەكان بە ڕونی نابینێت.
3-توانای بەرگەگرتنی كەش و هەوای ساردیان نیە ، بەهۆی ئەوەی كانزای ئاسن لە جەستەیاندا كەمە .
4-هەناسە توندی و سەرئێشە یەكێكی دیكەیە لە نیشانەكان و ئەمە كاتێك دەردەكەوێت كە مرۆڤ وەرزش بكات و زۆر بجوڵێت .
5-سڕ بوونی دەست و پێ نیشانەیەكی دیكەیە بۆ كەمخوێنی .
6-ئارەزووی خواردنی هەموو شتێك دەكەن جگە لە خواردن وەك كاغەز مۆم ، یان هەر شتێكی دیكە .
7-وشكبونەوە و ڕەقبوونی نینۆكەكان و زۆربەی ئەو كەسانەی كێشەی كەمخوێنیان هەیە بەردەوام خەمۆك و بێزارن .
8- توانای مێشكیان بۆ بیركەوتنەوەی بابەتەكان كەم دەبێتەوە و بەشێكی كەم لەو كەسانەی كەمخوێنن توانای بینینی چاویشیان لاواز دەبێت و بەشێك لەو منداڵانەی كێشەی كەمخوێنیان هەیە ئەمە لە ڕەفتار و هەڵسوكەوتیاندا دەردەكەوێت بەوەی زوو هەڵدەچن و توڕە دەبن و توانای مێشكیان بۆ وەرگرتنە وانەكانیان كەم دەبێتەوە .
PM:04:57:08/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 7256
جار خوێنراوه‌ته‌وه