‌هەندێك لەو خواردنانەی كە ڤیتامین C یان لە پرتەقاڵ زۆر زیاترە

وێستگە ستایل-

 پرتەقال زۆر ناسراوە بەوەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی  و ڤیتامین سی یەكێكە لە هەرە ڤیتامینە گرنگەكان بۆ لەشی ئێمە چونكە كاریگەرییەكی زۆری هەیە بۆ زیاد بوونی بەرگری لەش، لە ئێستادا بەتایبەتی لەگەڵ تەشەنە سەندنی زۆری ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر پێویستە ئاگامان لە بری ڤیتامین سی ناو خوارنەكانمان بێت بۆ زیاد بوونی بەرگری لەشمان لە شەركردن دژی ئەم ڤایرۆسە چونكە ئەم ڤیتامینە لە لەشماندا دروست نابێت و تەنها سەرچاوەی وەرگرتنی لە رێگەی خواردنەوەیە، له‌م بابه‌ته‌دا دكتۆره‌ ئیسرا پزیشكی پسپۆڕی خۆراك چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی ئه‌م ڤیتامینه‌ باس ده‌كات.

ئه‌م خانمه‌ پزیشكه‌ ده‌ڵێت" ئێمە دەزانین كەمیوەكان بە گشتی و مزرەمەنیەكان بە تایبەت زۆر ناسراون بەوەی زۆر دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی. بەڵام رەنگە زیادە رەوی لە خواردنی میوەكان هەڵبژاردەیەكی باش نەبێت بۆ ئەو كەسانەی شەكرەیانە یان چەوری سیانیان بەرزە یان كێشی زیادەیان هەیە چونكە ئەم میوانە دەولەمەندن بە شەكری سروشتی (كاربۆهایدرەیت ) بۆیە پێویستە ئێمە ئاشنا بین بەو خواردنانەی كە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی بەڵام رێژەی كاربۆهایدرەیت یان شەكر تیایاندا زۆر كەمە و پێویستە رۆژانە بەكاریانبێنین لە خواردنەكانماندا.

لە ۱٠٠گرام پرتەقالدا ( پرتەقالێكی مامناوەند)، ٥۲ مگم ڤیتامین سی هەیە و رێژەی كاربۆهایدرەیتیشی ۱٠ـ۱۳ گم ە.
نموونەكانی تر:

۱ـ بیبەر ( بیبەری سەوز و سوریش) :
لە ۱٠٠گم بیبەردا دا ۲۱٠ مگم ڤیتامین سی هەیە و تەنها نزیكەی ٤ گم كاربۆهایدرەیت هەیە.

۲ـ كەرەوز :
لە ۱٠٠گرام كەرەوزدا ۱۹٠مگم ڤیتامین سی هەیە و رێژەی كاربۆهایدرەیتیشی زۆر كەمە كە تەنها ۲.۷ گم ە.
۳ـ شوویت:
لە ۱٠٠گرام شوویت دا۹٠مگم ڤیتامین سی هەیە و رێژەی كاربۆهایدرەیتیشی زۆر كەمە كە تەنها ٠،۹گم ە.
٤ـ جەرجیر:
لە ۱٠٠گرام جەرجیردا ٦۳مگم ڤیتامین سی هەیە و رێژەی كاربۆهایدرەیتیشی زۆر كەمە كە تەنها ٠،٤گم ە.
٤ـ برۆكۆلی:
لە ۱٠٠گرام برۆكۆلیدا ۸٠ مگم ڤیتامین سی هەیە و رێژەی كاربۆهایدرەیتیشی زۆر كەمە كە تەنها ۳ گم ە.
٥ـ قەرنابیت:
لە ۱٠٠گرام قەرنابیتدا ۱٠٠مگم ڤیتامین سی هەیە و رێژەی كاربۆهایدرەیتیشی زۆر كەمە كە تەنها ٤.٤ گم ە.
٦ـ كەلەرمی سوور:
لە ۱٠٠گرام كەلەرمی سووردا ٥٥ مگم ڤیتامین سی هەیە و رێژەی كاربۆهایدرەیتیشی زۆر كەمە كە تەنها ٤ گم ە.


PM:10:42:06/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 3996 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌