كاركردن زیاتر له‌م ڕادده‌یه مه‌ترسیداره
وێستگە ستایل-
كاركردن بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ ئه‌گه‌ری توشبون به نه‌خۆشیه‌كانی چاو و تێكچونی سیستمی ڕژێنه‌كان و دڵ و كۆئه‌ندامی سوڕان زۆر ده‌كات، پسپۆڕان هۆشداری له زیانه‌كانی زۆر كاركردن ده‌ده‌ن له‌سه‌ر ته‌ندروستی .
كۆمه‌ڵێك له پسپۆڕان توێژینه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا و تیایدا 1.7 هه‌زار كه‌س به‌شداربوون و ئه‌نجامه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه كه نیوه‌ی خانمان و سێ به‌شی پیاوان هه‌ست به ماندوێتی ده‌كه‌ن كاتێك له هه‌فته‌یه‌كدا زیاتر له 24 كاتژمێر كار بكه‌ن و مه‌ترسی توشبونیان به چه‌ندین نه‌خۆشی زیاد ده‌كات.
ماندووبوونی زۆر كار له ته‌ندروستی چاو و مێشك و دڵ و جه‌سته به گشتی ده‌كات، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌رده‌وام به‌هۆی كاركردنه‌وه ماندوو به درێژای ساڵ 24.9 ڕۆژ نه‌خۆش كه‌وتوون.
له‌و كارانه‌ی كه مرۆڤ زۆر ماندوو ده‌كات "پزیشكی و په‌رستاری و مامۆستای و كارمه‌ندی ناو ئۆفیسه‌كانه"
PM:05:42:06/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 2836
جار خوێنراوه‌ته‌وه