کاریگەرییەکانی بەستنی ماسک لەسەر گواستنەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە نێوان کەسێکی تووشبوو و کەسێکی ساغ
وێستگە ستایل-
له ئێستادا بهكارهێنانی دهمامك و دهستكێش به باشترین ڕێگه بۆ دوور بوون له توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا بهكاردههێندرێت، لهم بابهتهدا دكتۆر زانا دزهی پزیشكی پسپۆڕی ههناوی باس له کاریگەرییەکانی بەستنی ماسک لەسەر گواستنەوەی ڤایرۆسی ۆڕۆنا لە نێوان کەسێکی تووشبوو و کەسێکی ساغ دهكات.
لە حاڵەتی یەکەم: ئەگەر ھیچ کامیان ماسکیان مەبەستبێت، ئەوا ڕێژەی تووشبوون نزیکەی ٪٩٠ دەبێت.
لەحاڵەتی دووەم: ئەگەر تەنیا کەسی ساغ بیبەستێت، ئەوا ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە نزیکەی ٪٧٠ دەبێت.
لەحاڵەتی سێیەم: ئەگەر بە تەنھا کەسی تووشبوو بیبەستێت، ئەوا ڕێژەی تووشبوون لە کەسی ساغ تەنھا ٪٥ دەبێت.
لەحاڵەتی چوارەم: ئەگەر ھەردوو کەسی تووشبوو و ساغ بەیەکەوە ماسکەکە ببەستن، ئەوا ڕێژەی گواستنەوە کەم دەبێتەوە بۆ نزیکەی لە ٪١.
کەواتە گرنگیی بەستنی ماسک، چەندە بۆ کەسی ساغ گرنگە، بۆ کەسی تووشبوو گرنگترە، کەواتە ھەرکاتێ نیشانەکانی کۆکە و تا و قوڕگ ئێشەت بەیەکەوە ھەبوو، ھەتا ئەگەر حاڵەتەکەشت قورس نەبێت، بەستنی ماسک باشتریین ڕێگەیە بۆ کەمکردنەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆس.
PM:04:51:06/06/2020
ئهم بابهته 3148
جار خوێنراوهتهوه