به‌وێنه..قوماتكردنی گه‌وره‌كان چاره‌سه‌رێكی ژاپۆنیه
وێستگە ستایل-
ژاپۆنیه‌كان جۆره چاره‌سه‌رێكی جیاواز و سه‌رسوڕهێنه‌ر بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی دڵه‌ڕاوكێ به‌كارده‌هێنن وپێی ده‌وترێت" Otonamaki " و به قومات كردنی گه‌وره‌كان ناسراوه و بیرۆكه‌كه‌ی له بیرۆكه‌ی قوماتكردنی منداڵان وه‌رگیراوه.
له‌م ڕێگه‌یه‌دا كه‌سه‌كه له پارچه‌یه‌ك قوماشی سپی ده ئاڵێندرێت بۆ ماوه‌ی 30 خوله‌ك به‌م شێوه‌یه ده‌مێننه‌وه و ده‌وترێت چاره‌سه‌ری دڵه‌ڕاوكێ ده‌دات و ماسولكه‌كان ئارام ده‌كاته‌وه و جارێكی دیكه كاتژمێری بایلۆجی نوستنی مرۆڤ ڕێكده‌خاته‌وه.
ئۆری ماتسۆ له گه‌وره‌ترین كۆمپانیای تایبه‌ت به‌م خزمه‌تگوزاریه به‌ناوی" Kyoko Proportion " كار ده‌كات و ده‌ڵێت" به‌شێك له گه‌وره‌كان ترسیان له هه‌ستی منداڵه‌كانیان هه‌بووه سه‌باره‌ت به قوماتكردن له‌به‌ر ئه‌وه بڕیارماندا كارێك بكه‌ین گه‌وره‌كانیش ئه‌م هه‌سته تاقی بكه‌نه‌وه."
یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م چاره‌سه‌ره‌ی تاقیكردۆته‌وه ده‌ڵێت" هه‌ستێكی زۆر خۆشم هه‌بوو به جۆرێك خه‌ریك بوو خه‌وم لێده‌كه‌وت مل و پشتم به‌ته‌واوه‌تی ئارام ببوه‌وه و ده‌مه‌وێت هاوسه‌ره‌كه‌م فێری ئه‌م ڕێگه‌یه ببێت و تاقی بكاته‌وه بۆم"
PM:04:33:06/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 2652
جار خوێنراوه‌ته‌وه