‌به‌ ڕێگه‌یه‌كی ئاسان خۆت له‌ كۆرۆنا بپارێزه‌

وێستگە ستایل-


لەلێكۆڵینەوەیەكی نوێدا دەركەوتووە بەستنی دەمامك و دوورەپەرێزی كۆمەڵایەتی باشترین رێگای خۆپارێزییە لەتووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا و دەبنە هۆی كەمبوونەوەی ئەگەری تووشبوون بەو ڤایرۆسە بەشێوەیەكی زۆر گەورە.

لەو لێكۆڵینەوەیەدا كەئەنجامەكەی لەگۆڤاری لانسیتی پزیشكی بڵاوكراوتەوە ئاماژەبەوەكراوە دووركەوتنەوەی كەسەكان لەیەكتری بۆ دوو مەتر دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ لە 50%.

لەو لێكۆڵینەوەیەدا بەراوردكاری و لێكۆڵینەوە كراوە لەداتا و زانیاری 172 توێژینەوە لە 16 وڵاتی جیهان و دەركەوت لەكاتی بەستنی دەمامك تەنیا رێژەی لە3% دەمێنێتەوە بۆ تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا و هەروەها بەكارهێنانی چاویلكەی پارێزگاری دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی تووشبوون بە كۆرۆنا بۆ لە5%.

هۆلگەر شونمان لەزانكۆی ماكماستەر لە كەنەدا و بەشدار لە لێكۆڵینەوەكە ووتی: ئەو ئەنجامەی پێی گەیشتوون یەكەم زانیاری لەو جۆرەیە كە هەموو زانیارییەكانی لەبارەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ و ڤایرۆسی سارس كۆكردبێتەوە.

س: ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی


PM:04:50:04/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 7036 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌