پیاوان لهم كاتانهدا باشتر وایه بیر له هاوسهرگیری بكهنهوه
وێستگە ستایل-
دوای دروستكردنی پهیوهندیهكی تهندروست لهگهڵ كهسی بهرامبهر پیاوان لهم قۆناغانه باشتر وایه بڕیاری هاوسهرگیری بدهن چونكه ئهمه دروست ترین بڕیاره.
1- ئەگەر تۆ وەك پیاوێك كاتێك لەگەڵ ئەو حانمەی خۆشت دەوێت 24 كاتژمێر لەگەڵی بویت و هەستت بە بێزاری نەكرد ئەوە باشتر وایە هاوسەرگیری لەگەڵ بكەیت .
2-ئەگەر ئارەزووی ئەوەت كرد لەگەڵ ئەو كەسەی خۆشت دەوێت ڕوبەڕوی تەواوی ئاستەنگەكانی ژیان ببیتەوە ئەوە دڵنیابە هاوسەرگیریت لەگەڵ ئەو سەركەوتوو دەبێت .
3- ئەگەر بە توڕەبون و خەمەكانی ئەو كەسەی خۆشت دەوێت بێزار نەبویت ئەوە هاوسەرگیری باشترین بژاردەیە بۆ ئێوە .
4-كاتێك هەست بە نزیك بونی پەیوەندی نێوان خۆت و خێزانی ئەو كەسە دەكەیت كە خۆشت دەوێت ئەوە هاوسەرگیری لەگەڵ بكە .
5- ئەگەر هەست بە خۆشحاڵی دەكەیت كاتێك لەگەڵ ئەو كەسەی خۆشت دەوێت كات بەسەر ببەیت و ئەو شتانە ئەنجامبدەیت كە ئەو پێی خۆشە .
6- ئەگەر بەردەوام ئەوەت لە خەیاڵدایە هاوسەرگیری لەگەڵ ئەو كەسە بكەیت كە خۆشت دەوێت و هەموو ئەو شتانەت لە خەیاڵی خۆتدا داناوە كە دوای هاوسەرگیری تۆ لەگەڵ ئەو چی ڕودەدات .
7- ئەگەر هەست بە پەستانی دەرونی ناكەیت كاتێك كات لەگەڵ خۆشەویستەكەت بەسەر دەبەیت ئەوە هاوسەرگیری لەگەڵ بكە .
8- ئەگەر حەزدەكەیت ئەو خانمەی خۆشت دەوێت ببێتە دایكی منداڵەكانت ، ئەوە دودڵ مەبە لەوەی بەم خەونەت بگەیت .
9- كاتێك پلان بۆ ژیانی داهاتوتان دادەنێیت لەگەڵ ئەو كەسەی لە خەونەكانتدا هەیە هەست بە بەختەوەری بكەیت و ئەگەر واهەست دەكەیت ژیانی تۆ بێ ئەو دەبێت بە جەهەنەم ئەوە خۆت و ئەو بەختەوەر بكە و هاوسەرگیری لەگەڵ بكە .
PM:04:36:04/06/2020
ئهم بابهته 5280
جار خوێنراوهتهوه