‌وەڵامی چەند گومانێک لەسەر کۆرۆنا

وێستگە ستایل-


هه‌ندێك كه‌س گومانیان له‌ مه‌ترسی و بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌یه‌ له‌ كوردستان، له‌م بابه‌ته‌دا دكتۆر  زانیار نووری پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو وه‌ڵامی چه‌ند گومانێك له‌سه‌ر ئه‌م ڤایرۆسه‌ ده‌داته‌وه‌.


1- کۆرۆنا لەکوردستان نییە و حکومت درۆ دەکات؟
وانیە:کۆرۆنا بە خراپی بڵاو بۆتەوە لە ئێستادا. حکومەتی هەرێم ناتوانێت درۆ بکات لە مەسەلەیەکی ئاوهادا لەبەر زۆر هۆ بەڵام بۆ هاوڵاتی بزانێت کە لەناو ناوەندە تەندرووستی و نەخۆشخانەکان بە سەدان پزیشک و کارمەند هەن کە موعارەزەی حکومەتن و مەجبوور نین درۆ بکەن.هەروەها گەر بە قسەی خەڵک هەمووی پیلان بێت و کۆرۆنا نەبێت،ئێ خۆ لە جیهاندا هەر هەیە و کوردستان قەڵغانی لە ئاسمانەوە بۆ نەهاتووە تا تووش نەبێت.

2- کۆرۆنا پیلانێکی نێو دەوڵەتییە؟
بەڵگە نیە تائێستا شتی وا هەبێت،بەڵام بەڵگەی زۆر هەیە کە وا نییە.شەڕی بایۆلۆجی مەسەلەیەکی ئاسان نییە و کەشف بێت زۆر لەسەر ئەو ووڵاتە دەکەوێت هەروەها چەکی بایۆلۆجی دوو سەرە واتە بۆ خۆشت دەگەڕێتەوە لەبەر ئەوە با واز لەو فکرە بهێنین لە ئێستادا.

۳3-نەخۆشی کوشندەی زۆر هەن، بۆ جیهان کۆرۆنای وا گەورەکرد لە خەڵک؟
لەبەر ئەوەی هیچ نەخۆشییەک لە جیهانی نوێدا وەکو کۆرۆنا نییە.ڕاستە جگەرە کێشان و جەڵتە و ڕووداوی هات و چۆ و مەلاریا زۆرتر خەڵک دەکوژن بەڵام ئەوانە زۆربەی یان ئازادی شەخسین یان خێرا کوژ نین یان گواستراوە نین یان لۆکاڵن.بۆیە مەسەلەکە گەورەیە.

4- کۆرۆنا لە کوردستان ئەو خۆ شڵەژانەی ناوێت؟
وا نییە،ڕاستە پێوویست ناکات بتۆقین بەڵام نابێت بە سووکی لێی تێ بگەین.هەرێمی کوردستان سیستەمی تەندروستی خراپە،هەرچەندە دە قاتی باقی ئێراق باشترە.ئێمە مردنی زیاتر و خێراترمان دەبێت چوونکە مێژوویەکی تاڵمان هەیە لەگەڵ نەخۆشییەکانی دیکە کە چۆن سەدان کەسی کوشت بە خێرایی. پزیشکێک و کارمەندێک لێرە دەوامی زۆری نەکردبێت تێ ناگات لەم شتە.

5- ئێمە لە هەرێم نەخۆشمان کەم بوو،درۆیە بۆ ئاوها زیادی کرد ئەمە فێڵی حکومەتە.؟
وا نیە،لە بری خۆ مەشغولکردن بە گریمانە باشترە واقع ببینین.هۆکاری زیاد بوونەکە ئەو تەعزیە و جەژنانە و ئاهەنگ و کۆبوونەوەی حزبی نا پێوویست بوو.پەلە کردن لە کردنەوەی مزگەوتەکان و کافتریا و چێشخانەکان و خاڵە سنووریەکان بوو.


PM:03:44:04/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 3436 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌