ئه‌م كه‌سانه نابێت ده‌رمانی ئه‌سپرین به‌كاربهێنن
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ هۆشداری ده‌داته ئه‌و كه‌سانه‌ی هیچ نه‌خۆشیه‌كیان نییه ده‌رمانی ئه‌سپرین به به‌رده‌وامی بۆ دوور بوون له نه‌خۆشیه‌كانی دڵ به‌كار ده‌هێنن چونكه ئه‌مه مه‌ترسی خوێن به‌ربوونيان زیاد ده‌كات.
به گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی تۆڕی "CNN" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا توێژه‌ره‌وه‌كان به‌سه‌ر داتاكانی 67 توێژینه‌وه‌ی پێشتر چونه‌ته‌وه تێبینی ئه‌وه‌یان كردوه ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌ندروستن و هیچ نه‌خۆشییه‌كی دڵ و ده‌ماری خوێنیان نییه و بۆ ئه‌وه‌ی توشی نه‌خۆشی دڵ نه‌بن به به‌رده‌وامی ده‌رمانی "ئه‌سپرین" به‌كارده‌هێنن ئه‌وه مه‌ترسی توشبونیان به خوێن به‌ربوونی كۆئه‌ندامی هه‌رس به ڕێژه‌ی %47 زیاد ده‌كات و بةمةش ذيانيان دةكةويَتة مةترسيةوة"
دكتۆر "لی سمیس" مامۆستای ته‌ندروستی گشتیه و ده‌ڵێت" ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه‌سانی ته‌ندروست هیچ پێویست ناكات ده‌رمانی ئه‌سپرین بخۆن و ته‌نها ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی جه‌ڵته‌ی ده‌ماغ یان دڵ بوون یان نه‌شته‌رگه‌ری كرانه‌وه‌ی دڵیان بۆ كراوه ده‌توانن ئه‌م ده‌رمانه به‌كاربهێنن."
PM:12:57:04/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 4556
جار خوێنراوه‌ته‌وه