زۆرترین ڕێژه‌ی مردوان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌م كه‌سانه بوون
وێستگە ستایل-
توێژینه‌وه‌یه‌كی فه‌رمی كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی گشتی له ئینگلته‌را ئه‌نجامدرا تیایدا هاتووه ئه‌و كه‌سانه‌ی به ڕه‌گه‌ز ئه‌فه‌ریقی و ئاسیاوین له به‌ریتانیا توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون مه‌ترسی مردنیان %50 بووه .
له ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه ئه‌و كه‌سانه‌ی به ڕه‌گه‌ز به‌نگلادیشین ڕێژه‌ی مردن له ناویاندا زۆر زیاتره به به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی به ڕه‌گه‌ز به‌ریتانین و ڕه‌ش پێسته‌كان زۆر زیاتر به ڤایرۆسه‌كه مردوون.
ئیداره‌ی ته‌ندروستی گشتی له ئینگلته‌را ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به ڤایرۆسی كۆرۆنا له به‌ریتانیا گیانیان له‌ده‌ستداوه ته‌مه‌نیان سه‌روو 70 ساڵ بووه و جگه له‌وه‌ش پیاوان زیاتر توشی ڤایرۆسه‌كه بوون به به‌راورد به خانمان و له‌ناو ناوچه هه‌ژار نشینه‌كان ڕێژه‌ی مردن زۆر زیاتر بووه به به‌راورد به دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه‌ی باری داراییان باشه.
PM:09:55:03/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 5152
جار خوێنراوهتهوه