ته‌ندروستی جیهانی: شه‌پۆلی دووه‌می كۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار به‌ڕێوه‌یه
وێستگە ستایل-
به‌ڕێوبه‌ری هه‌رێمی تایبه‌ت به ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له ئه‌وروپا"هانز كلۆگی"ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه ئاشكرای كردوه شه‌پۆلی دووه‌می كۆرۆنا به شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار به ڕێوه‌یه و ئه‌گه‌ر ئه‌م ڤایرۆسه نه‌وه‌ستێندرێت ئه‌وه ئه‌گه‌ری هه‌یه بكوژ بێت.
كلۆگی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نوسیدا له‌ڕێی په‌یامێكی ڤیدیۆییه‌وه وتویه‌تی"له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له وڵاته‌كان قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆیان هه‌ڵگرتوه ئه‌گه‌ری زۆره شه‌پۆلی دووه‌م جارێكی دیكه سه‌ر هه‌ڵبداته‌وه و ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری هه‌یه زۆر وێرانكه‌ر بێت ئه‌مه له كاتێكدایه هێشتا چاره‌سه‌ری ئه‌م ڤایرۆسه نه‌دۆزراوه‌ته‌وه"
ئه‌مه له كاتێكدایه ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاشكرای كردوه نوێترین ژماره‌ی توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشتۆته 6.1 ملیۆن توشبوو و ژماره‌ی مردوان 376 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندوه.
PM:09:03:03/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 2604
جار خوێنراوهتهوه