چه‌ند هۆكارێك مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده زیاد ده‌كات
وێستگە ستایل-
شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده یه‌كێكه له نه‌خۆشیه زۆر بڵاوه‌كان له جیهاندا و دره‌نگ ده‌ستنیشانكردنی ئه‌گه‌ری زوو چاكبوونه‌وه دواده‌خات، له‌م باره‌یه‌وه پێگه‌ی Macmillan UK تایبه‌ت به پشتیوانی كردنی توشبوانی شێرپه‌نجه 10 هۆكاری ده‌ستنیشان كردوه كه مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده زیاد ده‌كات له‌وانه‌ش:
1- ڕه‌گه‌ز: شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده پیاوان زیاتر له خانمان توشی ده‌بن.
2- ته‌مه‌ن : %95 ی ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی ئه‌م جۆره‌ی شێرپه‌نجه ده‌بن ته‌مه‌نیان سه‌روو 50 ساڵه.
3- به‌كتریای Helicobacter pylori ی ناو گه‌ده: ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له‌ناو گه‌ده‌دا بمێنێته‌وه ئه‌وه مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده زیاد ده‌كات.
4-ڕێجیم: ته‌نها خواردنی میوه و سه‌وزه‌كان به‌س نییه بۆ ئه‌وه‌ی له توشبوون به شێرپه‌نجه دوور بیت چونكه خواردنی گۆشتی قتوو و ئه‌و خواردنانه‌ی بڕێكی زۆر له مادده‌ی پارێزه‌ریان تیادایه مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده زیاد ده‌كه‌ن.
5-جگه‌ره كێشان: ئه‌و كه‌سانه‌ی جگه‌ره ده‌كێشن مه‌ترسی توشبوونیان به شێرپه‌نجه زۆر زیاتره له‌چاو ئه‌و كه‌سانه‌ی جگه‌ره ناكێشن.
6- ته‌ندروستی گه‌ده: زیادبوونی ئاستی ترشه‌ڵۆكی ناو گه‌ده بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ مه‌ترسی له‌سه‌ر دیواری ناوه‌وه‌ی گه‌ده دروست ده‌كات و ده‌بێته هۆی توشبوون به شێرپه‌نجه.
7-مێژووی خێزان: ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ناو خێزانه‌كه‌یان توشبوویه‌ك به شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده هه‌بێت ئه‌وه مه‌ترسی توشبوونی زیاتر ده‌بێت له‌چاو كه‌سێك كه له خێزانه‌كه‌یاندا ئه‌م حاڵه‌ته تۆمار نه‌كرابێت.
8-بۆهێڵی سه‌ر كرۆمۆسۆمه‌كان: ئه‌م نه‌خۆشیه هه‌ندێكجار له‌سه‌ر بۆهێڵی سه‌ر كرۆمۆسۆمه‌كان ده‌گوازرێته‌وه و له‌كاتی له‌بار بوونی دۆخ بۆ توشبوون ئه‌وه وه‌ره‌مه‌كان گه‌وره ده‌بن.
9- كێشی زۆر : ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشیان زۆره زیاتر له كه‌سانی لاواز ئه‌گه‌ری توشبونیان به شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده هه‌یه.
10- ئه‌و كه‌سانه‌ی خوێ زۆر ده‌خۆن مه‌ترسی توشبونیان به شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده به‌ڕێژه‌ی %68 زیاتره له‌و كه‌سانه‌ی خوێ كه‌متر ده‌خۆن.
PM:05:46:02/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 9448
جار خوێنراوه‌ته‌وه