ڤیدیۆ: زانا چینیه‌كان به‌م نزیكانه ڤاكسینی كۆرۆنا به‌رهه‌م ده‌هێنن
وێستگە ستایل-
زانا چینیه‌كان له ئێستادا سه‌رقاڵی په‌ره پێدانی جۆرێك له ڤاكسینن بۆ چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنا و زۆر به‌هیوان ئه‌م ڤاكسینه توانای ئه‌وه‌ی هه‌بیت چالاكی ڤایرۆسه‌كه كه‌مبكاته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی "سكای نیوز" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه ئه‌م زانایانه كه دروستكه‌ری ڤاكسینه‌كه‌ن سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ڤاكسینه‌كه‌یان به‌ڕێژه‌ی %99 چالاكه بۆ چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ڤاكسینه‌كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای "Sinovac" به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، هیلین یانگ به‌ڕێوبه‌ری یه‌كه‌می ئه‌م كۆمپانیایه ده‌ڵێت" ئه‌م ڤاكسینه‌ی به‌رهه‌می ده‌هێنین به‌كارهێنانی قورس نییه و زۆر پێشكه‌وتوو دروستكراوه و له ئێستادا له قۆناغی دووه‌می تاقیكردنه‌وه‌دایه له‌سه‌ر 1000 كه‌س و بڕیار وایه له چه‌ندین وڵاتی ئه‌وروپی تاقیبكرێته‌وه و بۆ ئه‌وانه به‌كارده‌هێنرێت كه زۆر زه‌ره‌ر مه‌ند بوون به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه، و سه‌ره‌تا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له كه‌رتی پزیشكی كار ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ به‌ته‌مه‌نه‌كان به‌كارده‌هێنرێت.
له ئێستادا زیاتر له 100 جۆر ڤاكسین له به‌رهه‌مهێناندایه به‌ڵام زۆر كه‌میان له‌سه‌ر مرۆڤ تاقیكراوه‌ته‌وه و دوای قۆناغی سێهه‌می تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی و بڕیاردانی كۆتای له‌سه‌ری ئه‌م ڤاكسینه به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی بڵاوده‌كرێته‌وه.
AM:11:52:02/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 2400
جار خوێنراوه‌ته‌وه