ئاژه‌ڵی په‌نگۆلین به بڵاوكه‌ره‌وه‌ی كۆرۆنا تۆمه‌تباره
وێستگە ستایل-
زاناكان له‌ڕێی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌ی بۆهێڵی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاشكرایان كردوه ڤایرۆسی كۆرۆنا پێش ئه‌وه‌ی له‌ناو مرۆڤدا بڵاو ببێته‌وه له‌ناو ئاژه‌ڵه‌كانی په‌نگۆلین و شه‌مشه‌مه كوێره بڵاوبۆته‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هێشتا زووه ئاژه‌ڵی په‌نگۆلین به‌م بابهتهتۆمهتبار بكرێت به‌ڵام پێده‌چێت ئاژه‌ڵی سێهه‌میش هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه بوبێت.
توێژه‌ره‌وه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن بۆهێڵه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه توشی شه‌مشه‌مه كوێره و ئاژه‌ڵی په‌نگۆلین بووه چه‌ندین جار گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه و ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له زانكۆی" دیوك" و تاقیگه‌ی" لۆس ئالامۆس" ی نیشتیمانی ئه‌نجامدراوه و ده‌رئه‌نجامه‌كانی له گۆڤاری "Science Advances" بڵاوكراوه‌ته‌وه.
توێژه‌ره‌وه‌كان داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌ریه‌ككه‌وتن ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵه خشۆكه‌كان چونكه به مه‌ترسی ده‌زانن و پێیان وایه ئه‌گه‌ری هه‌یه ببنه سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسی دیكه.
ئاژه‌ڵی په‌نگۆلین وه‌ك گۆشت بۆ خواردنی ژه‌مه‌كان له چه‌ندین وڵات و له‌ناویاندا له چین ده‌فرۆشرێت.
PM:01:01:01/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 2624
جار خوێنراوهتهوه