به‌وێنه.. سه‌رۆك وه‌زیران توشبوونی خۆی و خێزانه‌كه‌ی به كۆرۆنا ڕاگه‌یاند
وێستگە ستایل-
ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه له‌په‌خشێكی ڕاسته‌وخۆدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌رمینیا" نیكۆل باشینیان" ده‌رئه‌نجامی پشكنینی خۆی و خێزانه‌كه‌ی تایبه‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاشكرا كرد.
باشینیان ده‌ڵێت" هیچ نیشانه‌یه‌ك له‌سه‌رم ده‌رنه‌كه‌وتوه به‌ڵام بۆ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه بڕیاری ئه‌وه‌مدا پشكنین بكه‌م و ده‌رئه‌نجامی پشكنینی خۆم و ته‌واوی خێزانه‌كه‌م توشبوون بوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا"
باشینیان پێشتر ڕۆژنامه نوس بووه و له‌گه‌ڵ ئانا هاكۆبیان كه به هه‌مان شێوه ڕۆژنامه‌نوسه هاوسه‌رگیری كردوه و خاوه‌نی 3 كچ و كوڕێكن.
وڵاتی ئه‌رمینیا كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی 3 ملیۆن كه‌سه 9402 كه‌سی توشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا تیادا تۆماركراوه و 139 له توشبووه‌كان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
PM:12:10:01/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 5696
جار خوێنراوه‌ته‌وه