زانایه‌ك نهێنی كه‌می مردن به ڤایرۆسی كۆرۆنا له كیشوه‌ری ئاسیا ڕوون ده‌كاته‌وه
وێستگە ستایل-
زانای بواری په‌تا زانی كانتارۆ ئه‌یواتا له زانكۆی كوبی ئه‌و هۆكارانه‌ی ئاشكرا كردوه كه واده‌كه‌ن ڕێژه‌ی مردن به ڤایرۆسی كۆرۆنا له كیشوه‌ری ئاسیا كه‌مببێته‌وه.
ئه‌م پسپۆڕه ژاپۆنیه كه پێشتر وه‌ك ڕاوێژكاری زانستی له حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی كاری كردوه باس له‌وه ده‌كات هاوڵاتیانی ئاسیا به‌هۆی تایبه‌تمه‌ندی پێكهاته‌ی بۆماوه‌ی له‌شیان و توشبوونیان به ڤایرۆسی دیكه وایكردوه به‌رگری له‌شیان به‌هێز بێت و مه‌ترسی مردنیان به ڤایرۆسه‌كه كه‌مببێته‌وه به به‌راورد به هاوڵاتیانی كیشوه‌ره‌كانی دیكه.
ئه‌م پسپۆڕه باس له‌وه‌ش ده‌كات وه‌رگرتنی پێكوته‌ی نه‌خۆشی سیل هۆكارێكی دیكه‌ی كه‌می مردنه به ڤایرۆسی كۆرۆنا وله‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ڵێت" ئه‌مانه هه‌مووی ئه‌گه‌ری زانستین ئه‌گه‌رنا هیچ توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی ئه‌مه‌ی نه‌سه‌لماندوه"
AM:11:53:01/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 9540
جار خوێنراوه‌ته‌وه