زانا چینیه‌كان دوو نهێنی نوێیان له‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاشكرا كرد
وێستگە ستایل-
زاناكان له زانكۆی هۆنگ كۆنگ ئه‌و پله گه‌رمایه‌یان ئاشكرا كرد كه تیایدا ڤایرۆسی كۆرۆنا چالاكه و ئه‌م زانیاریانه له گۆڤاری پزیشكی" medRxiv " بڵاوكراوه‌ته‌وه.
زانا چینیه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن ڤایرۆسی كۆرۆنا به شێوه‌یه‌كی جێگیر له 4 پله‌ی سه‌دی له‌كاتی نه‌بوونی هیچ جۆرێك له مادده‌ی پاككه‌ره‌وه بۆ ماوه‌ی 14 ڕۆژ ده‌مێنێته‌وه.
باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن ڤایرۆسی سارس له جۆری " CoV-2 " به‌رگه‌ی پله‌ی گه‌رمای به‌رز ناگرێت و له 70 پله‌ی سه‌دی ته‌نها بۆ ماوه‌ی 5 خوله‌ك به چالاكی ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌م ڤایرۆسه له‌سه‌ر ڕووی كاغه‌ز بۆ ماوه‌ی 3 كاتژمێر و له‌سه‌ر جلوبه‌رگ و ته‌خته بۆ ناوه‌ی دوو ڕۆژ و له‌سه‌ر شوشه بۆ ماوه 4 ڕۆژ و له‌سه‌ر پلاستیك بۆ ماوه‌ی 7 ڕۆژ به چالاكی ده‌مێنێته‌وه.
زاناكان تێبینی ئه‌وه‌شیان كردوه ئه‌م ڤایرۆسه له‌سه‌ر ڕووی ماسكه پزیشكیه‌كان بۆ ماوه‌ی 7 ڕۆژ ده‌مێنێته‌وه.
ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی 11 ی ئه‌م مانگه به فه‌رمی ئاشكرای كرد ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆته په‌تایه‌كی جیهانی و تا ئێستا ژماره‌ی توشبووان به‌م ڤایرۆسه له جیهاندا گه‌یشتۆته 570 هه‌زار و زیاد له 26 هه‌زار كه‌س به‌هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
PM:05:54:29/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 56120
جار خوێنراوه‌ته‌وه