پزیشكه‌كان هۆشداری له به‌كارهێنانی ئه‌م ڕێگه‌یه ده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری مایسیری
وێستگە ستایل-
پزیشكه‌كان هۆشداری ده‌ده‌ن له به‌كارهێنانی په‌تاته‌ی به‌ستوو بۆ چاره‌سه‌ری مایسیری دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند نوسینێك له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكرایه‌وه.
دكتۆر دیانا گال ده‌ڵێت" مایسیری حاڵه‌تێكی بێزاركه‌ره و زۆر كه‌س دوای توشبوونی شه‌رم ده‌كات داوای چاره‌سه‌ر بكات و بۆ ئه‌وه‌ش هه‌ندێك كه‌س په‌نا ده‌به‌نه به‌ر به‌كارهێنانی په‌تاته‌ی به‌ستوو بۆ چاره‌سه‌ری مایسیری به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌م بابه‌ته دووره له‌ڕاستیه‌وه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌مه ڕێگه‌یه‌ك نییه بۆ چاره‌سه‌ر"
ئه‌م پزیشكه ده‌شڵێت جگه له‌وه‌ی ڕێگه‌ی پزیشكی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ر هاوكات كه‌سانی توشبوو باشتر وایه ئاو زۆر بخۆنه‌وه و ئه‌و خۆراكانه زۆر بخۆن كه ڕیشاڵی تیادایه و گه‌رماوی گه‌رم بكه‌ن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازار و خوراندن و ئه‌و كاته‌ی ئه‌م ڕێگایانه نه‌بوو باشتر وایه سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن.
ئه‌م هۆشداریه‌ی دكتۆره گال دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڕاپۆرتانه دێت كه تیایدا باس له‌وه كراوه ده‌كرێت په‌تاته‌ی به‌ستوو بۆ چاره‌سه‌ری مایسیری به‌كاربهێنرێت و بۆ ماوه‌ی 30 چركه بخرێته ناو كۆمه‌وه.
زۆر دانیشتن و قه‌بزی و كه‌مخواردنه‌وه‌ی ئاو و كه‌مخواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ی ریشاڵیان تیادایه و قه‌ڵه‌وی ئه‌گه‌ری توشبوون به مایسیری زیاد ده‌كات.
PM:12:31:23/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 10144
جار خوێنراوهتهوه