نوستن كه‌متر له 8 كاتژمێر مه‌ترسيداره
وێستگە ستایل-
نوستن بۆ ماوه‌ی 8 كاتژمێر ئه‌و بڕه‌یه كه پزیشكه‌كان ڕێنمووی هاوڵاتیانی پێ ده‌كه‌ن له ئێستادا و نوستن كه‌متر له‌م بڕه زیان به ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت.
دكتۆر ڤلادیمێر دۆرۆخۆف سه‌رۆكی به‌شی تاقیگه‌ی زانستی ده‌مار و نوستن له په‌یمانگایه‌كی تایبه‌ت له ڕوسیا ده‌ڵێت" چه‌ندین گێڕانه‌وه هه‌یه كه تیایدا هاتوه ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌قدۆنی و لیۆناردۆ داڤینشی كه‌م نوستوون و زۆر كاریان كردوه به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه ئه‌م ئه‌گه‌رانه پشت ڕاست بكاته‌وه و ئه‌و كه‌سانه‌ش كه كه‌مترله بڕی پێویست ده‌خه‌ون باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن، ئه‌م پسپۆڕه ده‌شڵێت هه‌ندێك كه‌س هه‌یه كه تایبه‌تمه‌ندی كرۆكۆسۆمه‌كانیان واده‌كات ته‌نها به 4 كاتژمێر نوستن تێر خه‌و ببن به‌ڵام هێشتا ئه‌مانه نابێت بكرێنه نمونه‌یه‌ك بۆ كۆی گشتی خه‌ڵك.
ده‌شڵێت"كه‌مكردنه‌وه‌ی كاتی نوستن مه‌ترسی زۆره چونكه ئه‌گه‌ر كه‌سێك وه‌ك پێویست نه‌خه‌وێت ئه‌وه چاكسازیه‌كان له له‌شیدا وه‌ك پێویست ئه‌نجام نادرێت و به‌هۆیه‌وه كه‌سه‌كه توشی چه‌ندین جۆری نه‌خۆشی ده‌بێت"
ئه‌نجامی توێژینه‌وه نوێكان سه‌لماندویانه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌مده‌خه‌ون و له‌جیاتی ئه‌وه كار زۆر ده‌كه‌ن بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ ئه‌وه تێكڕای ته‌مه‌نیان به ڕێژه‌ی 10-15 ساڵ كه‌متر ده‌بێته‌وه له‌چاو ئه‌و كه‌سانه‌ی وه‌ك پێویست ده‌خه‌ون و ئه‌گه‌ری توشبویان به نه‌خۆشیه‌كانی قه‌ڵه‌وی و شه‌كره و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ زۆر ده‌بێت.
AM:11:37:22/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 2288
جار خوێنراوه‌ته‌وه