خانم به‌م ڕه‌فتارانه‌ت واده‌كه‌یت هاوسه‌ره‌كه‌ت هه‌ست به سوكایه‌تی بكات
وێستگە ستایل-
جگه له ده‌ربڕین زۆر كات ڕه‌فتاره‌كان واده‌كه‌ن مرۆڤ هه‌ست به‌وه بكات به‌رامبه‌ره‌كه‌ی هه‌ست به سوكایه‌تی بكات، ئه‌و كاته‌ی خانمان ئه‌م ڕه‌فتارانه ده‌نوێنن ئه‌وه پیاوان وا هه‌ست ده‌كه‌ن سوكایه‌تیان پێوه ده‌كرێت.
1-زۆرینه‌ی كات كه منداڵه‌كانی پێش مێرده‌كه‌ی ده‌خات:
خانم ئه‌گه‌رچی منداڵه‌كانت پارچه‌یه‌كن له‌تۆ و به‌نرخترین سه‌رمایه‌ی ژیانتن ئه‌وه بیرت نه‌چێت كه هاوسه‌ره‌كه‌شت پێویستی به گرنگی پێدان هه‌یه، باشتر وایه خۆشه‌ویستی و گرنگیدان بۆ هه‌ردوكیان به‌ش بكه‌یت و كه‌سیانی لێ بێ به‌ش نه‌كه‌یت.
2-ته‌واوی ووزه و توانای خۆت به‌كارده‌هێنیت پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و ببینیت:
كاتێك ته‌واوی توانای خۆت له ڕۆژدا سه‌رف ده‌كه‌یت و دوای ئه‌وه‌ی ده‌گه‌یته ماڵه‌وه شه‌كه‌ت بویت هیچ ووزه‌یه‌كت پێ نه‌ماوه بۆ ئه‌وه‌ی كات له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت به‌سه‌ر ببه‌یت، پێویسته له‌م حاڵه‌ته‌دا پێداچونه‌وه به‌كاره‌كه‌تدا بكه‌یت و باڵانسی ژیانتان هاوسه‌نگ بكه‌یت.
3-ڕه‌فتاری توند:
به‌ڕه‌فتاری وشك و ڕه‌ق و دوور له وشه‌ی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت مه‌جوڵێره‌وه ئه‌گه‌رنا چاوه‌ڕێ بكه له‌جیاتی تۆ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئافره‌تی دیكه دروست بكات.
4-وه‌رنه‌گرتنی ڕێنماییه‌كانی له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی ماڵ و په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌كانتان:
هه‌میشه كارێك بكه به یه‌كه‌وه منداڵه‌كانتان په‌روه‌رده بكه‌ن و ڕێز له بۆچونه‌كانی بگره بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ماڵ و ژیانتان.
PM:09:59:20/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 2432
جار خوێنراوه‌ته‌وه