ڤیدیۆ: به‌هۆی ئافره‌تێكی سه‌ماكاره‌وه سزای 22 خوێندكار و به‌ڕێوبه‌ری خوێندنگه‌یه‌ك درا
وێستگە ستایل-
له خوێندنگه‌ی "فاروق" ی دوا ناوه‌ندی كوڕان له شاری سادات له پارێزگای منوفیه له میسر 22 خوێندكار بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك له خوێندن بێ به‌شكران و به‌ڕێوبه‌ری خوێندنگاكه‌ش بڕیاری گواستنه‌وه‌ی ڕاژه‌كه‌ی درا.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌كی تۆماركراوی ئه‌و كاته‌ی به‌ڕێوبه‌ر و خوێنكاره‌كان ته‌ماشای سه‌مای ئه‌م ئافره‌ته ده‌كه‌ن له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان توڕه‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا و كه‌سوكاری خوێندكاره‌كان بێزاری خۆیان بۆ ئه‌م ڕه‌فتاره ده‌ربڕیوه.
جێگری وه‌زیری په‌روه‌رده و فێركردن " مختار شاهین" بڕیاری كردنه‌وه‌ی دۆسییه‌كی تایبه‌تیداوه بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م دیارده‌یه و 22 خوێندكار بڕیاری 3 ڕۆژ ده‌ركردنیان بۆ ده‌رچووه له خوێندنگه و ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕه‌فتاره دوباره بكه‌نه‌وه ئه‌وه فه‌رمانی ده‌ركردنی یه‌كجاره‌كیان ده‌درێت و له خوێندن بێ به‌ش ده‌كرێن.
هاوكات لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت پێكهێنراوه بۆ لێپێچینه‌وه له به‌ڕێوبه‌ری خوێندنگه‌كه و 15 له مامۆستاكان بۆ ئه‌وه‌ی هۆكاری ئه‌م ڕووداوه ڕونبكرێته‌وه.
PM:12:00:20/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 1984
جار خوێنراوهتهوه