ئالووده‌بوون به ئامێره ئه‌لیكترۆنیه‌كان كار له مێشك ده‌كات
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ تیایدا هاتووه ئالووده‌بوون به به‌كارهێنانی مۆبایل و یاریه ئه‌لیكترۆنیه‌كان قه‌باره‌ی مێشك ده‌گۆڕێت هاوشێوه‌ی ئه‌و گۆڕانكاریه‌ی ئالوده‌بوون به مادده هۆشبه‌ره‌كان به‌سه‌ر مێشكدا ده‌یهێنێت.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌سه‌ر 48 هاوڵاتی ئه‌نجامدرا كه ئالوده‌ی به‌كارهێنانی ئامێره ئه‌لیكترۆنیه‌كان بوون و وێنه‌ی تیشكی MRI له مێشكیان وه‌رگیرا و به‌راورد كرا به مێشكی 22 كه‌س كه ئالوده‌ی به‌كارهێنانی مۆبایل بوون و 26 كه‌س كه ئالوده‌ی به‌كارهێنانی مۆبایل نه‌بوون و تێبینی بڕی مادده‌ی خۆڵه‌مێشی سه‌ر مێشكی به‌شداربوه‌كان كرا و ئه‌م مادده خۆڵه‌مێشییه‌ی مێشك ژماره‌یه‌كی زۆر له ده‌رماره خانه‌كانی له‌سه‌ر كۆبۆته‌وه كه به‌رپرسی ئه‌ركه سه‌ره‌كیه‌كانی مێشكه.
ئالوده‌بوون به مادده‌ی هۆشبه‌ر ئه‌م به‌شه خۆڵه‌مێشیه له‌سه‌ر مێشك بچووك ده‌كاته‌وه و ئالوده‌بوون به به‌كارهێنانی مۆبایل هه‌مان كاری كردوه.
PM:01:04:19/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 3904
جار خوێنراوهتهوه