ژماره‌ی قوربانیان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له چین گه‌یشته 2000 كه‌س
وێستگە ستایل-
ژماره‌ی توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌چین به‌رده‌وام له به‌رز بوونه‌وه‌دایه و له 24 كاتژمێری ڕابردودا 132 حاڵه‌تی مردنی نوێ به‌م ڤایرۆسه تۆماركراوه.
لیژنه‌ی ته‌ندروستی له هۆبی ئاشكرای كردوه تا ئێستا ژماره‌ی توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له 24 كاتژمێری ڕابردودا گه‌یشتۆته 1.693 حاڵه‌ت و تێكڕای توشبوان گه‌یشتۆته 74 هه‌زار كه‌س.
ژماره‌ی توشبووان به ڤایرۆسه‌كه له ده‌ره‌وه‌ی چین گه‌یشتۆته 900 كه‌س و به‌سه‌ر 30 وڵات‌دا دابه‌ش بوون و تا ئێستا ته‌نها 5 كه‌س له‌وانه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌ڕێوبه‌ری گشتی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی به پشت به‌ستن به‌و توێژینه‌وانه‌ی له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری چینی بۆ چاودێری و خۆپاراستن له‌نه‌خۆشی بڵاویكردۆته‌وه %80 ی ئه‌و كه‌سانه‌ی توشبووی ئه‌م ڤایرۆسه‌ن له جۆری پاكه و بكوژ نییه.
ئه‌و كه‌سانه‌ش كه به‌م ڤایرۆسه گیانیان له‌ده‌ستداوه زیاتر كه‌سه به‌ته‌مه‌نه‌كانن و ڕێژه‌ی ئه‌وانه‌ی خوار ته‌مه‌ن 40 ساڵن ته‌نها %0.2 ه واته ئه‌م ڤایرۆسه كاریگه‌ری زیاتری له‌سه‌ر كه‌سه به‌ته‌مه‌نه‌كان هه‌یه .
AM:08:50:19/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 2240
جار خوێنراوه‌ته‌وه