‌نیشانەکانی گەورەبوونی گۆشتی زیاددەی بەشی پشتەوەی لوت

وێستگە ستایل-


گۆشتی زیادده‌ی‌ لوت كاتێك گه‌وره‌ ده‌بێت هه‌ناسه‌دان قورس ده‌كات و نه‌خۆش بێزار ده‌كات، شه‌ش نیشانه‌ هه‌یه‌ له‌و كه‌سانه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ توشی ئه‌م حاڵه‌ته‌ بوون.

1- لە رۆژدا: دەمی کراوەیە و بەدەم هەناسەدەدات، بۆنی دەمی ناخۆشە، ئاوی لووت، گیرانی لووت، بەلووت قسە دەکات، خەواڵووە، حەز خواردنی کەم دەکات (تام کردنی تێکدەچێت)، ئاستی خوێندنی دادەبەزێت، گەشەی کەمدەکات.

2-لە شەودا: تێكچوونی هەناسە لەکاتی خەودا (وەستانی کورتخایەنی هەناسە: ئەپنیا)، پرخەپرخی بەهێز، جووڵەی زۆر و بەخەبەر هاتن لەخەودا، قسەکردن بەدەم خەوەوە (وڕێنە)، رۆیشتن بەدەم خەوەوە.

3- هەوکردنی دووبارە و دریژخایەنی قوڕگ و لەوزەتینەکان کە دەرمان زۆر کاریگەرییان نیە.

5- هەوکردنی دریژخایەنی گوێ و تێكچوونی بیستن (کاتێک ئەدینۆید گەورە دەبێت، هەردوو جۆگەی ئۆستاکی دەگیرێن ).

6-گۆڕانی شێوەی روخسار: ئەوانەی ماوەیەکی زۆر ئەم كێشەیەیان هەیە شێوەی دەموچاویان بەشێوەیەک دەگۆڕێت بۆ گونجاندن لەگەڵ گیرانی لووتیاندا ( دەموچاوێکی باریک، چاوی بەقووڵاچوو، دەمی بەردەوام کراوەیە و لێوی سەرەوەی بەرزە، لیکی زۆرە، ددانەکانی دەرپەڕیو و خواروخێچن، سەری لووتی بەرزبۆتەوە بەشێوەیەک لەپێشەوە کونەلووتەکانی دەبینیت.


PM:03:34:18/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 2836 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل