به‌وێنه.. ڤیستیڤاڵی ڕوتبونه‌وه له ژاپۆن به‌ڕێوه چوو
وێستگە ستایل-
هه‌زاران كه‌س له هاوڵاتیانی ژاپۆن به‌شداریان كرد له ڤیستیڤاڵی ساڵانه‌ی ڕوتبوونه‌وه كه به‌م دواییانه له پارێزگای" ئۆكایاما" به‌ڕێوه چوو له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌شوهه‌وا سارده‌ی ئێستا ناوچه‌كه‌ی گرتۆته‌وه و ڤایرۆسی كۆرۆناش بڵاوه.
ڕێ‌و شوێنی توند گیرایه به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م میهره‌جانه نه‌ریتیه له‌ژاپۆن به‌ڕێوه بچێت و داوا له به‌شداربوه‌كان كرا پێش ئه‌وه‌ی بچنه ناو په‌رستگاكه ده‌سته‌كانیان خاوێن بكه‌نه‌وه.
ئه‌م میهره‌جانه ناوی" هاداكا ماتسوری" یه و ساڵانه له سێهه‌م شه‌ممه‌ی مانگی دوو به‌ڕێوه ده‌چێت له په‌رستگای "سیدایجی كانونون"
له‌م میهره‌جانه‌دا ته‌نها پیاوان به‌شداری ده‌كه‌ن و ئه‌مجاره‌ش ژماره‌ی به‌شداربوه‌كان گه‌یشته 10 هه‌زار كه‌س و كه‌مترین جلوبه‌رگیان پۆشیوه و گۆره‌وی سپیان له‌پێكردوه.
مه‌به‌ست له‌م میهره‌جانه زیادبوونی به‌رهه‌می كێڵگه‌كان و هێنانی به‌پیتی و خۆشگوزه‌رانیه و منداڵه‌كان به‌شداریان پێ ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری نه‌ریتی وڵاته‌كه‌یانبن و 500 ساڵه ئه‌م میهره‌جانه له‌ناو ژاپۆنیه‌كاندا بۆته نه‌ریت و دوباره ده‌كرێته‌وه.
AM:08:58:18/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 9136
جار خوێنراوه‌ته‌وه