ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوی جیهان 10 ملیار دۆلار له پێناو ژینگه‌دا ده‌به‌خشێت
وێستگە ستایل-
جیف برۆس سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای ئه‌مازۆن ئاشكرای كردوه كه 10 ملیار دۆلار دابین ده‌كات بۆ ئه‌و ڕێكخراوه ناحكومیانه‌ی كه كاریان چاككردنه‌وه‌ی ژینگه ده‌بێت له جیهاندا.
بیزۆس له‌ڕێی پۆستێك كه له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له ئینستگرام بڵاویكردۆته‌وه تیایدا نوسیویه‌تی" گۆڕانكاری له ژینگه‌كه‌ماندا گه‌وره‌ترین ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌یه كه توشی هه‌ساره‌كه‌مان ده‌بێت ده‌مه‌وێت هاوكاربم بۆ ئه‌وه‌ی ڕوبه‌ڕوی پیس بوونی ژینگه ببمه‌وه"
بڕیار وایه بیزۆس له هاوینی ئه‌مساڵه‌وه یارمه‌تیه داراییه‌كانی پێشكه‌ش به‌و ڕێكخراوه ناحكومیانه بكات كه له‌و بواره‌دا كارده‌كه‌ن، ساڵی ڕابردوو كۆمپانیای ئه‌مازۆن بڕٍیاری ئه‌وه‌یدا هه‌تا ساڵی 2040 ببێته یه‌كه‌م كۆمپانیا كه پاشه‌ڕۆی دوانه ئۆكسیدی كاربۆنی بگاته كه‌مترین ئاست ئه‌ویش بله‌ڕێی كڕینی 100 ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی بۆ گه‌یاندنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی ده‌یفرۆسن له‌ڕێی كۆمیانیاكه‌یانه‌وه.
كۆمپانیای ئه‌مازۆن كه تایبه‌ته به بازرگانی ئه‌لیكترۆنی یه‌كێكه له تۆڕه گه‌وره‌كانی گواستنه‌وه و كڕین و فرۆشتن و ئه‌م هه‌نگاوه‌ی به بیرۆكه‌یه‌كی باش داده‌نرێت بۆ ڕێزگرتن له ژینگه.
AM:08:48:18/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 1444
جار خوێنراوه‌ته‌وه