داهێنه‌رێكی چینی به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا
وێستگە ستایل-
گۆڤاری نه‌ته‌وه‌ی حكومه‌تی چین هه‌واڵی گیان له‌ده‌ستدانی زانای چینی له بواری "ئه‌ندازیاری پزیشكی" "دوان تشنگتشنگ" ی ته‌مه‌ن 86 ساڵ بڵاوكرده‌وه كه به‌هۆی توشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له ده‌ستدا.
ئه‌م زانایه داهێنه‌ری "چه‌قۆی گاما" یه كه بۆ چاره‌سه‌ری وه‌ره‌می شێرپه‌نجه‌ی و چه‌ند كێشه‌یه‌كی ناو مێشك به‌كارده‌هێنرێت، ئه‌م ئامێره نیزكه‌ی 200 چه‌پك له تیشك ئاڕاسه‌ی ئه‌و شوێنه‌ی مێشك ده‌كات كه پزیشك دیاری ده‌كات و ووردیه‌كی زۆری هه‌یه.
دوێنێ شه‌ممه حكومه‌تی چین ئاشكرای كرد 2009 حاڵه‌تی توشبووی نوێ به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه و تا ئێستا تێكڕای ژماره‌ی توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشتۆته 68500 و 142 حاڵه‌تی نوێی مردن تۆماركراوه و ژماره‌ی مردوان به ڤایرۆسه‌كه گه‌یشتۆته 1665 و نزیكه‌ی 9419 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه و نه‌خۆشخانه‌یان جێ هێشتوه.
له مانگی 12 ی ساڵی پاره‌وه ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری ووهان له چین بڵاوبۆته‌وه و تا ئێستا ئه‌م ڤایرۆسه گه‌یشتۆته 42 ده‌وڵه‌ت و ئه‌مه‌ش وایكردوه حكومه‌تی چین ڕێ‌و شوێنی توند بگرێته به‌ر بۆ خۆپاراستن له ڤایرۆسه‌كه.
PM:12:58:16/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 3828
جار خوێنراوه‌ته‌وه