لێدانی تۆپ به سه‌ر مه‌ترسیداره
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له‌سه‌ر چه‌ند یاریزانێك ئه‌نجامدراوه تیایدا هاتووه كاتێك تۆپ به‌ر سه‌ر ده‌كه‌وێت زیانی كورت خایه‌ن ده‌گه‌یه‌نێت به‌و به‌شه‌ی مێشك كه په‌یوه‌ندی به چاوه‌وه هه‌یه و به‌رده‌وام دوباره بوونه‌وه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته مه‌ترسیداره.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له گۆڤاری JAMA Ophthalmology بڵاوكراوه‌ته‌وه و تیادا هاتووه ئه‌و كاته‌ی تۆپ به به‌رده‌وامی به‌ر سه‌ر بكه‌وێت ئه‌وه كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر به‌شێكی مێشك كه په‌یوه‌سته به توانای بینین بۆ ماوه‌یه‌كی كورت خایه‌ن.
ده‌رئه‌نجامی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ئاشكرای كردوه مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی یاریزانه پیشه‌گه‌ره‌كان هه‌یه و ئه‌گه‌ری مردنیان به‌هۆی نه‌خۆشیه‌كانی خه‌ڵه‌فان و نه‌خۆشییه ده‌ماریه مه‌ترسیداره‌كان زۆر زیاد ده‌بێت چونكه به‌رده‌وام به‌ركه‌وتنیان ده‌بێت له‌گه‌ڵ تۆپ.
PM:12:35:16/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 4768
جار خوێنراوه‌ته‌وه