ڤیدیۆ: ده‌شنێ به‌كوڵ ده‌گری
وێستگە ستایل-
خانمه هونه‌رمه‌ند "ده‌شنێ موراد" له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تدا به كوڵ ده‌گری و باس له‌و كێشه و گرفتانه ده‌كات كه له ماوه‌ی ڕابردودا توشی بووه و هێشتاش له‌بیری نه‌كردوه.
ده‌شنێ ده‌ڵێت "له‌ماوه‌ی ڕابردودا زۆر ئازاریاندام و تا ئێستاش نه‌متوانیوه زاڵبم به‌سه‌ر ئه‌وه‌ی لێیانكردم و به‌رده‌وام خانمان پشتگیریم ده‌كه‌ن و یه‌كێك له‌وان به منی ووتوه تۆ ئازایت به‌ڵام ئه‌وانه‌ی خزمه‌ت ده‌كه‌ن له‌م كوردستانه فه‌رامۆش ده‌كرێن"
له‌دوای ئه‌م ده‌ركه‌وتنه‌ی ده‌شنێ له‌ڕێی ستۆری هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له ئینستگرام سوپاس و پێزانینی خۆی ده‌ربری بۆ ته‌واوی هه‌واداره‌كانی و ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ڕێی نامه‌كانیانه‌وه پشتیگیریان كردوه"
دەشنێ موراد لەدایکبووی ١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٦ پێشکەشکار و گۆرانیبێژ و مۆدێلێکی کوردە. ساڵی ١٩٩٧دا لەگەڵ بنەماڵەکەی ڕۆشتووەتە وڵاتی ھۆڵەندا و لە تەمەنی ١٦ ساڵیەوە لە گرووپی سەما بووە، بۆ ماوەی ٢ ساڵیش کاری پێشاندانی مۆدێلی کردووەو بۆ یەکەم جار لە بەرنامەی بێ کۆنترۆڵی کوردستان تیڤیدا بە فه‌رمی لە بواری ڕاگەیاندندا دەرکەوت، دواییش لە ڕێگەی بەرنامەکانی «دەشنێ شۆ» و «کۆڕەک ستار»ی کەناڵی کۆرەک تیڤییەوە درێژە بەکاری ڕاگەیاندن داوەو ئێستاش وه‌ك خانمێك جگه له كاری هونه‌ری چالاكی له بواری كاری مرۆڤایه‌تیدا زۆره.
PM:12:59:15/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 13336
جار خوێنراوهتهوه