ئه‌مڕۆ ڕۆژی جیهانی خوێنده‌واریه..800 ملیۆن نه‌خوێنده‌وار هه‌یه
وێستگە ستایل-
ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له ڕاپۆرتێكی نوێ‌دا ئاشكرای كردوه ڕێژه‌ی نه‌خوێنده‌واره‌كان له جیهاندا گه‌یتۆته 800 ملیۆن كه‌س و 2560 ملیۆن له‌وانه منداڵن و ناچن بۆ خوێندنگه.
له ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه ئه‌م ژماره زۆره ترسێنه‌ره و یه‌كێك له ئامانجه‌كانی ڕێكخراوه‌كه هه‌تا ساڵی 2030 بڵاوكردنه‌وه‌ی خوێنده‌واریه له سه‌رتاسه‌ری جیهان.
جێگری سه‌رۆكی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان" ئه‌مینه محه‌مه‌د" له‌ڕۆژی جیهانی خوێنده‌واریدا ده‌ڵێت" ڕاپۆرته‌كانمان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن 258 ملیۆن منداڵ له جیهاندا كه ته‌مه‌نیان له خوار 18 ساڵه‌وه‌یه نه‌خوێنده‌وارن و ناچن بۆ خوێندنگه و %49 یان ته‌نها تا قۆناغی ناوه‌ندیان خوێندوه.
له سه‌رتاسه‌ری جیهان له ئێستا 770 ملیۆن كه‌س نه‌خوێنده‌وارن و زۆرینه‌یان ئافره‌تن و ژماره‌یه‌كی زۆریش له منداڵ و هه‌رزه‌كاره‌كان ده‌چنه خوێندنگه به‌ڵام هیچ فێرنابن.
له‌لای خۆشیه‌وه به‌ڕێوبه‌ری گشتی ڕێكخراوی یونسكۆ "ئۆدری ئه‌زۆلای له چالاكیه‌كی ڕێكخراوه‌كه‌ی له پاریس ده‌ڵێت" ئێمه ته‌نها پێویستمان به پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانی گه‌وره نییه، به‌ڵكو چاككردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی فیپَركردن بابه‌تێكی پێویست و گرنگه"
PM:12:13:25/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 2512
جار خوێنراوه‌ته‌وه