وێنه‌و ڤیدیۆ: ته‌رزه و باران له ئوستورالیا
وێستگە ستایل-
به‌هۆی ئه‌و ئاگره به‌تینه‌ی له‌م دواییانه له دارستانه‌كانی ئوستورالیا كه‌وته‌وه به تایبه‌ت له دوورگه‌ی كه‌نگه‌ره‌كان له باشووری ئوستورالیا ژماره‌یه‌كی زۆر له ئاژه‌ڵی دارستانه‌كان به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه سوتان و هه‌ندێكی دیكه‌ش به دوكه‌ڵی ئاگره‌كه خنكاون و دوێنێش ته‌رزه و بارانێكی به‌خووڕ شاری كانبرای ئوستورالی گرته‌وه‌و به‌هۆیه‌وه چه‌ندین كه‌س برینداربوون.
دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی 15 خوله‌ك ته‌رزه‌یه‌كی زۆر باری به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی ئه‌و شاره برینداربوون و به‌شێكیان كه له ده‌ره‌وه بوون بۆ پاراستنی گیانی خۆیان په‌نایان بردۆته به‌ر ئه‌و كه‌ڤه‌رانه‌ی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان هه‌ن.
ئه‌م ڕه‌هێڵه‌یه ڕووی له ناوچه‌كانی "نیو ساوس ویلز و ڤیكتۆریا و باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی كویزلاند "كردووه، به‌هۆی ئه‌م ته‌رزه‌یه‌وه زیانێكی زۆر به ئوتۆمبێل و ماڵی هاوڵاتیان گه‌یشتووه.
AM:10:50:20/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 4868
جار خوێنراوه‌ته‌وه