‌کاریگەریە خراپەکانی چا لەسەر منداڵ

وێستگە ستایل-

له‌ نه‌ریتی كورده‌واریدا چا یه‌كێكه‌ له‌و خواردنه‌وانه‌ی‌ زۆر كه‌س له‌ ته‌مه‌نه‌ جیاوازه‌كان ده‌یخۆنه‌وه‌، له‌م بابه‌ته‌دا دكتۆر پشده‌ر پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان باس له‌ كاریگه‌ریه‌ خراپه‌كانی پێدانی چا به‌ منداڵ ده‌كات.

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت" تکایە هەوڵ بدە بەلایەنی کەمەوە تا تەمەنی ٦ ساڵ چا نەدەیت بە منداڵەکەت ، وە ئەگەر دوای ئەو تەمەنەو پێش ئەو تەمەنەش چات پێدا تکایه با کاڵ بێت و شەکری زۆر کەم بێت یان هەر تێیدا نەبێت، بۆچی؟

1- لەبەر ئەوەی چا بڕێکی زۆر کافاینی تێدایە ، کەواتە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و درووست کردنی دوودڵی ، دڵەڕاوکێ و چالاک بوونی منداڵەکە بۆیە کێشە بۆ خەوی منداڵەکە درووست دەکات.

2- چۆن لە گەورە کاریگەری هەیە و سەر ئێشە درووست دەکات ئەگەر ڕۆژێک نەتوانیت بیخۆیتەوە بەهەر هۆیەک ، ئەوە لە منداڵیش دوای فێربوونی ئەگەر ڕۆژێک نەیخواتەوە ئەوە تووشی سەرئێشەو توڕەبوون ئەبێت.

3- ئەگەر لە جیاتی کوپێک چا کوپێک شیری پێبدەیت ،ئەوە ووزەیەکی زۆرترو تەندرووست تر دەبەخشێت بە منداڵەکە چونکه گەدەی منداڵ بچووکە ،بۆیە لەوانەیە بە چاکە بڕێکی زۆر گەدەی داگیر بکات و نەهێڵێت جێگەی خواردنی سوودبەخشی تر ببێتەوە.

4- لەبەر ئەوەی منداڵ بڕێکی زۆر شەکر دەکاتە چایەکەوە بۆیە زیانێکی زۆر بە ددانەکانی دەگەیەنێت.

5- لەبەر ئەوەی چا وەکو دەرمانی میزپێکەر ئیش دەکات بۆیە دەبێتە هۆی بەفیڕۆدانی بڕێکی زۆر کالسیۆم لە میزدا.

6- زۆربەی کات کێشەی گەدە وەک دڵەکزێ بۆ منداڵ درووست دەکات.

هەندێك سەرچاوە دەڵێن چا دەبێتە هۆی کەمتر هەڵمژینی ماددەی ئاسن لە ڕیخۆڵەکانداو دواتر دەبێتە هۆی کەمخوێنی بەڵام هەندێك سەرچاوە ڕەتی ئەوە دەکەنەوە کە هیچ پەیوەندیەکی بەوەوە هەبێت، لەوانەیە زیاتر بەهۆی کەم خواردنی خواردنی سوودبەخشەوە هەبێت لە ئەنجامی زۆر خواردنەوە چاوە.


AM:10:23:20/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 3476 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل