هاری شۆك بووه
وێستگە ستایل-
شازاده هاری خه‌مباری خۆی ده‌ربڕیوه بۆ ئه‌وه‌ی كه ناچاره به ته‌واوه‌تی له ئه‌ركه‌كانی له‌ناو خێزانی شاهانه دوور بكه‌وێته‌وه و ئه‌مه‌ش دوای ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه دێت كه له‌گه‌ڵ شاژنه ئه‌لیزابێس و ئه‌ندامانی خێزانی شاهانه ئه‌نجامیدا و بڕیاری ئه‌وه دراوه خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی به ته‌واوه‌تی له ئه‌ركه‌كانیان وه‌ك ئه‌ندامێكی خێزانی شاهانه دوور بخرێنه‌وه.
له لێدوانێكی تایبه‌تیدا بۆ ڕێكخراوی خێرخوازی "سنیبل" هاری باسی له‌وه كردوه ئه‌نجامه‌كان له‌لای ئه‌و و هاوسه‌ره‌كه‌ی چاوه‌ڕوان نه‌كراو بووه.
ئه‌م شازاده‌یه كه شه‌شه‌مین كه‌سه بۆ گرتنه ده‌ستی ویلاتی عه‌رشی شاژنی به‌ریتانیا ده‌ڵێت" زۆر خه‌مبارم كه به‌م شێوه‌یه چالاكیه شاهانه‌ییه‌كانم كه‌م كراوه‌ته‌وه و ئه‌م بڕیاره‌ش له دوای چه‌ند مانگێك له گه‌نگه‌شه كردن بووه و بڕیارێكی به په‌له نه‌بووه"
ڕۆژی شه‌ممه كۆشكی "باكنگهام" له زاری شاژنی به‌ریتانیاوه ئاشكرای كرد كه چیتر هاری و هاوسه‌ره‌كه‌ی وه‌ك دوو كه‌سی خێزانی شاهانه كار ناكه‌ن و ده‌رناكه‌ون و نازناوی شاهانه‌یان لێ ده‌سه‌ندرێته‌وه له‌گه‌ڵ ته‌واوی ئه‌و شایسته داراییانه‌ی له كۆشك پێیاندراوه.
ئه‌م بڕیاره‌ی شاژن دوای ئه‌و بڕیاره دێت كه له مانگی یه‌كی ئه‌مساڵدا ئه‌م دوو هاوسه‌ره بڕیاری ئه‌وه‌یاندا چالاكیه‌كانی خۆیان له‌ناو خێزانی شاهانه كه‌مبكه‌نه‌وه و زۆرینه‌ی كاته‌كانیان له ئه‌مه‌ریكای باكور به‌سه‌ر ببه‌ن به‌ڵام ویستی ئه‌وه‌یان هه‌بووه وه‌ك دوو ئه‌ندامی خێزانی شاهانه بمێننه‌وه.
ئه‌م دوو هاوسه‌ره نازناوی دۆق و دۆقه‌یان هه‌ر ده‌مێنێت به‌ڵام ژیانیان له‌نێوان به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر ده‌به‌ن و له داهاتودا به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌شداری هیچ چالاكیه‌كی خێزانی شاهانه ناكه‌ن.
AM:09:04:20/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 24800
جار خوێنراوه‌ته‌وه