ئه‌گه‌ری توشبوون به شێرپه‌نجه و نه‌زۆكی زیاد ده‌كات
وێستگە ستایل-
ژه‌مه خێراكان بۆته یه‌كێك له‌و خۆراكانه‌ی له ئێستادا زۆر كه‌س له ته‌مه‌نه جیاوازه‌كان ئالوده‌ی بوون به‌ڵام له‌ڕاستیدا زیان و مه‌ترسی ده‌بێت له‌سه‌ر ته‌ندروستی.
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له‌سه‌ر 10 هه‌زار خۆبه‌خش ئه‌نجامدراوه و تیایدا توێژینه‌وه له‌سه‌ر ماده‌ی كیمیاوی PFAs كراوه ئاشكرا بووه ئه‌م جۆره مادده‌یه له جه‌سته‌ی ئه‌و كه‌سانه‌دا به‌رزه كه خواردنه خێراكان زۆر ده‌خۆن به به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی كه ژه‌مه خێراكان كه‌مده‌خۆن.
مادده‌ی PFAs كه هۆكاری توشبوونه به شێرپه‌نجه و نه‌زۆكی به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی كۆلیستڕۆڵی خوێن و به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی ده‌ردانی ڕژێنه‌كانی غووده له ناو پێكهاته‌ی كارتۆنی پیزا و ئه‌و كاغه‌زانه‌دا هه‌یه كه له به‌رگر و له‌فه ده‌پێچرێت.
ئه‌م مادده‌یه ئه‌گه‌ری زیادبوون و كه‌مبوونی كێش و گۆڕانی ده‌ردانی هۆرمۆنه‌كان و هه‌وكردنی گه‌ده زیاد ده‌كات.
PM:03:09:19/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 2360
جار خوێنراوه‌ته‌وه