دڵپیسی وایلێكرد بۆمب به‌كاربهێنێت
وێستگە ستایل-
دڵپیسی نێوان دوو عاشق زۆر كات ئه‌نجامی خراپ و مه‌ترسیداری ده‌بێت، لای هه‌ر كه‌سێك دڵپیسی جۆرێك كاردانه‌وه‌ی ده‌بێت هه‌ندێكجار به توندوتیژی و ڕه‌نگه هه‌ندێكجاری دیكه‌ش بابه‌ته‌كه بۆمب ی تێ بكه‌وێت.
پۆلیسی شاری بانكۆك له تایلاند پیاوێكی ده‌ستگیر كرد به تۆمه‌تی توندوتیژی نواندن به‌رامبه‌ر ئافره‌تێك، ئه‌م پیاوه دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و ئافره‌ته‌ی خۆشی ده‌وێت له‌گه‌ڵ كوڕێكی دیكه ده‌بینێت بۆمبێكی ده‌ستی فڕێ ده‌داته ماڵی كوڕه‌كه‌وه.
شایه‌تحاڵه‌كان باسیان له‌وه كردوه پیاوێكی ماتۆڕ سوار ئێواره‌ی 13 ی مانگ كاتژمێر هه‌شت بۆمێكی ده‌ستی هه‌ڵداوه‌ته نهۆمی سێهه‌می شوقه‌یه‌ك به‌ڵام خۆشبه‌ختانه بۆمبه‌كه نه‌ته‌قیوه‌ته‌وه.
پۆلیس ئاشكرای كردوه ئه‌م پیاوه بۆمبی ده‌ستی جۆری M26 هه‌ڵداوه‌ته نهۆمی ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌ی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی تیایدا ده‌ژی، به‌ڕێوبه‌ری باڵه‌خانه‌كه ده‌ڵێت ئه‌م خانمه ته‌مه‌نی 20 ساڵه و له‌گه‌ڵ هاوڕێ كوڕه‌كه‌ی ڕۆشتۆته ماڵیان بۆ ئه‌وه‌ی دایك و باوكی بناسێت به‌ڵام ئه‌م پیاوه 50 ساڵه كه ئاشقی ئه‌م خانمه هه‌رزه‌كاره بووه وه‌ك تۆڵه سه‌ندنه‌وه بۆمبی هه‌ڵداوه‌ته ماڵی كوڕه‌كه‌وه.
PM:03:11:16/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 4652
جار خوێنراوه‌ته‌وه