چه‌ند پێكهاته‌یه‌كی سروشتی چاره‌سه‌ری كرمی كۆئه‌ندامی هه‌رس ده‌كات
وێستگە ستایل-
موحسین نادی پزیشكێكی عه‌ره‌به ئاشكرای كردوه چه‌ند پێكهاته‌یه‌كی خۆراكی ئاسان توانای چاره‌سه‌ری كرمی مشه‌خۆری ناو كۆئه‌ندامی هه‌رسی هه‌یه.
پێگه‌ی The Times Hub هه‌واڵێكی تایبه‌تی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا هاتووه كرمی مشه‌خۆری ناو گه‌ده زیان به كۆئه‌ندامی هه‌رس و سیستمی به‌رگری ده‌گه‌یه‌نێت و چه‌ند نیشانه‌یه‌ك ئاماژه‌یه بۆ هه‌بوونی كرم له كۆئه‌ندامی هه‌رس له‌وانه‌ش" دابه‌زینی كێش بێ بوونی هۆكارێكی دیاریكراو و نه‌مانی ئاره‌زووی خواردن و سووربوونه‌وه و خوارندنی پێست و ئازاری به‌شی لای ڕاستی سك و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای له‌ش بۆ 38 پله‌ی سه‌دی و خه‌واڵوی و تێكچوونی كاتی نوستن"
ئه‌م پزیشكه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م گرفته‌یان هه‌یه له‌دوای ڕاوێژكردن به پزیشكی پسپۆڕ ده‌توانن چه‌ند پێكهاته‌یه‌كی سروشتی بخۆن له‌وانه‌ش:
1- زه‌نجه‌فیل: ئه‌م پزیشكه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه له دوای یه‌ك ڕۆژ له خواردنی زه‌نجه‌فیل به ته‌واوه‌تی كرم له كۆئه‌ندامی هه‌رسدا نامێنێت.
2- تۆوی كوله‌كه: ئه‌م جۆره تۆوه ده‌بێت له‌گه‌ڵ شیر و زه‌یتی گه‌رچه‌ك تێكه‌ڵاو بكرێت و نیوه‌ی ئێواران و نیوه‌ی به‌یانیان بخورێته‌وه.
3-هه‌نگوین: هه‌نگوین و زه‌عته‌ر به یه‌كه‌وه تێكه‌ڵاو بكه و دواتر بیخۆ.
4-زه‌رده‌چه‌وه: له‌ناویدا كۆمه‌ڵێك مادده هه‌یه و توانای له‌ناوبردنی مشه‌خۆره‌كانی هه‌یه.
5- مێخه‌ك: پێكهاته‌ی كیمیاوی مێخه‌ك به‌جۆرێكه هاوكار ده‌بێت له خاوێنكردنه‌وه‌ی ناوسك له ته‌واوی جۆره‌كانی كرم و مشه‌خۆر.
PM:02:12:16/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 4732
جار خوێنراوهتهوه