‌5 ڕه‌فتاری خانمان پیاوان توڕه‌ ده‌كات

وێستگە ستایل-

چه‌ندین ڕه‌فتار هه‌یه‌ كه‌ واده‌كات به‌رامبه‌ره‌كه‌ت توڕه‌ ببێت، پێنج ڕه‌فتاری خانمان پیاوان توڕه‌ ده‌كات باشتر وایه‌ لێی دوور بكه‌ونه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ كێشه‌ له‌ نێوانیان دروست نه‌بێت.

1- تەواو زاڵ بوون بەسەر ژیانیدا و كۆت و بەند كردنی تەنانەت لە بیركردنەوەشیدا 
پێویستە هەردوولا ئەوە بزانن كە بەرامبەرەكەیان پێویستی بە ڕوبەرێك لە ئازادی كەسی هەیە و هەموو  تەواو بەستنەوەیەك هۆكار دەبێت بۆ ڕاكردنی بەرامبەرەكەی لێی ، لەبەر ئەوە پێش ئەوەی بكەنەوە حاڵەتی جیا بوونەوە پێویستە هەردووكتان ئەو مافە بە یەكتری بدەن و تەواو یەكتر كۆت و بەند نەكەن .

2- دوورخستنەوە لە ژیانی خۆت بێ مەبەست و هۆكار 
تەواو خۆت سەرقاڵی كار كردووە كاتت نیە بۆ هاوسەرەكەت و هیچ بیرت لای نیە ؟ ئەگەر بەم شێوەیەی ئەوە چاوەڕێی ئەوە بكە ئەو لێت جیا ببێتەوە ، چونكە كاتێك مرۆڤەكان بڕیاری پێكەوە ژیان دەدەن ئەوە پێویستە بای ئەوە كات بەیەكتر بدەن و یەكتر فەرامۆش نەكەن .

3- بەردەوام بۆڵە بۆڵ دەكەیت؟ 
واز لە بۆڵە بۆڵ بێنە ئەمە یەكەم هۆكارە بۆ ڕاكردن لێت هەوڵبدە توانای ئەوەت هەبێت بەسەر بیركردنەوە خراپەكانتدا زاڵ بیت و ڕێگە مەدە بیركردنەوەكانت ژیانت لێ تاڵ بكات .

4- هیچ هەست و سۆزی خۆتی بۆ دەرنابڕیت؟
هاوسەرەكەت پێویستی بەوە هەیە خۆشەویستی بۆ دەرببڕیت لەبەر ئەوە پێش ئەوەی كەسێكی دیكە ئەمە بكات خۆت دەستپێشخەربە و ئەوە بكە پێی بڵێ چەند خۆشت دەوێت .

5- هیچ نرخ بۆ ماندوبونی ئەو دانانێیت؟
نا دەریببڕە پێی بڵێ ئەو چەندە ماندووە لەگەڵت و ژیانت بێ ئەو هیچ مانا و تامێكی نە دەبوو لانی كەم بۆ ئەوەی هەست بە ئارامی بكات و دڵی خۆش بێت بە قسەكانت .


PM:12:40:26/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 12284 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌