‌نەخۆشیی مۆیا مۆیا چییە؟

وێستگە ستایل-


بریتییە لە نەخۆشییەکی دەگمەنی مێشک، کە دەبێتە هۆی تەسکبوونەوە یاخود گیرانی خوێنبەرەکانی مێشک و دەمارەکانی دەوروبەری. لەم حاڵەتەشدا جەستە هەوڵدەدات کە قەرەبووی ئەو ناڕێکییەی سوڕی خوێن بکاتەوە لە ڕێگای دروست کردنی پێکهاتەیەکی هاوشێوەی هەور، کە ئامانج لەمەش فێڵ کردن لەو تەسکبوون و قەپاتبوونەی خوێنبەرەکانه‌.

 ئەم نەخۆشییە لە ژاپۆن باوە وە یەکەم جار لەوێ نیشانەکانی دۆزراوەتەوە و باسی لێکراوە لە ساڵی ١٩٥٧ و ناونراوە مۆیامۆیا، کە بە ژاپۆنی واتای هەور یاخود بارستەیەکی دوکەڵ دەگەیەنێت.

ئەم نەخۆشییە زیاتر دووچاری منداڵی خوار تەمەنی دە ساڵ و بەساڵاچوان دەبێتەوە، هەروەها دەبێتە هۆی سەرئێشە، سڕبوون و ڕەنگە ئیفلیجی  و نیشانەی دیکە، زیاد لە ڕێگایەک هەیە بۆ چارەسەر کردنی ئەم نەخۆشییە.


PM:01:37:11/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 3968 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل