بابه نوئێل كۆكاین ده‌به‌خشێته‌وه
وێستگە ستایل-
زنجیره‌ی كۆگاكانی "وول مارت" ی ئه‌مه‌ریكی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی داوای لێبوردنی له پێگه ئه‌لیكترۆنیه‌كه‌ی خۆی له كه‌نه‌دا بڵاوكرده‌وه دوای ئه‌وه‌ی وێنه‌ی بلوزێكی خوری له پێگه‌كه‌یان بڵاوكرایه‌وه كه وێنه‌ی"بابه نوئێلی" له‌سه‌ره و وێنه‌كه جۆرێك ده‌رده‌كه‌وێت كه سانتا كلۆز سه‌رقاڵی كێشان و جیاكردنه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ری جۆری كۆكاینه.
له وێنه‌كه‌دا سانتا كلۆز سێ شریتی پاوده‌ری سپی له‌به‌ر ده‌می خۆیدا داناوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵیبمژێت" و له‌سه‌ری نوسراوه" لێی گه‌ڕێین با بیبه‌ستێت" و هه‌ركه‌سه و به‌شێوه‌ی جیاواز كۆمێنتیان له‌سه‌ر ئه‌م ستایله جلوبه‌رگه نوسیوه.
كۆمپانیای "وول مارت" ئاشكرای كردوه كه، نمایشی ئه‌م پارچه جله‌یان له پێگه تایبه‌ته‌كه‌ی خۆیان لابردوه دوای ئه‌و هه‌ڵایه‌ی ناویه‌تیه‌وه.
PM:01:07:11/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 3412
جار خوێنراوهتهوه