زاناكان په‌یوه‌ندی نێوان خواردنه‌وه‌ی مه‌ی و شێرپه‌نجه‌یان ئاشكرا كرد
وێستگە ستایل-
زاناكان له‌وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ژاپۆن ئاشكرایان كردوه كه خواردنه‌وه‌ی مه‌ی ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به بڕی كه‌میش بێت ئه‌گه‌ری توشبوون به شێرپه‌نجه زیاد ده‌كات.
پێگه‌ی MedicalXpress ئه‌م توێژینه‌وه زانستیه‌ی بڵاوكردۆته‌وه كه تیایدا سوود له داتاكانی 33 نه‌خۆشحانه‌ی ژاپۆن له ماوه‌ی ساڵه‌كانی 2005-2016 وه‌رگیراوه و 63.2 هه‌زار نه‌خۆشی توشبوو به شێرپه‌نجه‌یان تیادا بووه و ژماره‌یه‌ك له خۆبه‌خشی دیكه‌ش به‌شداریان كردوه كه هیچ نه‌خۆشییه‌كیان نه‌بووه و به‌شداربوه‌كان بڕی ئه‌و خواردنه‌وه كحولیهیان ئاشكرا كردوه كه ڕۆژانه خواردویانه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و كاته‌ی ئه‌م خواردنه‌وه‌یان تیادا خواردۆته‌وه.
زاناكان گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه ئه‌گه‌ری توشبوونی ئه‌و كه‌سانه‌ی به هیچ شێوه‌یه‌ك خواردنه‌وه كحولیهكانیان نه‌خواردۆته‌وه زۆر كه‌م بووه و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به شێوه‌یه‌كی مامناوه‌ند خواردنه‌وه كحولیهكانیان خواردۆته‌وه بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ ئه‌وه ئه‌گه‌ری توشبونیان به شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات و سورێنچك به‌ڕێژه‌ی %5 زۆر بووه و هه‌تا ڕێژه و ماوه‌ی خواردنه‌وه‌ی مه‌ی زیاتر بێت ئه‌وه ئه‌گه‌ری توشبوون به شێرپه‌نجه زیاتر ده‌بێت.
دكتۆر ماسایوشی زایتسۆ له زانكۆی تۆكیۆ ده‌ڵێت" له ماوه‌ی ڕابردودا به‌شێوه‌یه‌كی فراوان كارمان له‌سه‌ر ئه‌و هۆكارانه كردوه كه ئه‌گه‌ری توشبوون به شێرپه‌نجه زیاد ده‌كه‌ن و له ئێستاشدا كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین هۆشداری له‌باره‌ی زیانه‌كانی خواردنه‌وه‌ی مه‌ی ئاشكرا بكه‌ین و كاریگه‌ریه‌كانی له‌سه‌ر توشبوون به شێرپه‌نجه ڕوون بكه‌ینه‌وه"
AM:09:05:11/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 2520
جار خوێنراوهتهوه