پێنج ڕاستی پێویسته له‌سه‌ر شێرپه‌نجه‌ی پێست بیزانیت
وێستگە ستایل-
شێرپه‌نجه‌ی پێست یه‌كێكه له جۆره بڵاو و مه‌ترسیداره‌كانی شێرپه‌نجه كه ئه‌گه‌ر زوو پێش وه‌خت ده‌ستنیشان بكرێت ئه‌وه ئه‌گه‌ری چاره‌سه‌ركردنی ئاسانه و دره‌نگ كه‌وتنی ده‌ست نیشانكردنی واده‌كات نه‌خۆشییه‌كه بگوێزرێته‌وه بۆ سه‌ر پێست و ئه‌مه‌ش پێی ده‌وترێت" شێرپه‌نجه‌ی پێستی پێشكه‌وتوو"، باشتر وایه له‌سه‌ر ئه‌م نه‌خۆشییه پێنج زانیاریت هه‌بێت.
1-شێرپه‌نجه‌ی پێستی پێشكه‌وتوو یه‌كێكه له حاڵه‌ته مه‌ترسیداره‌كانی شێرپه‌نجه به‌هۆی خێرا بڵاوبوونه‌وه‌ی و له‌ڕێی ملوله‌كانی خوێنه‌وه ده‌گوێزرێته‌وه بۆ گرێ لیمفاویه‌كان.
2- چه‌ندین هۆكار هه‌یه كه ئه‌گه‌ری توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی پێست زیاد ده‌كات له‌وانه‌ش" مێژوی خێزانی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی پێست، و هه‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له خاڵ له سه‌ر پێست و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پێستیان كاڵه زیاتر توش ده‌بن و ئه‌و كه‌سانه‌ش كه به‌رده‌وام له‌به‌ر تیشكی خۆردا كار ده‌كه‌ن و تیشكی خۆر زیانی به پێستیان گه‌یاندوه و ئه‌وانه‌ش كه سیستمی به‌رگری له‌شیان لاوازه"
3-ئه‌م شێرپه‌نجه‌یه سه‌ره‌تا له خاڵێكی نا ئاساییه‌وه ده‌ست پێده‌كات و دواتر گه‌وره ده‌بێت و ده‌بێته برین و په‌ڵه‌ی ڕه‌نگ شین له‌ژێر پێست دروست ده‌بێت، ڕه‌نگی پێست ده‌گۆڕێت و نه‌خۆش توشی خوێن به‌ربوون ده‌بێت و پێستی ده‌خورێت و هه‌ست به ماندوێتی به‌رده‌وام ده‌كات و كێشی له‌شی داده‌به‌زێت، باشتر وایه بۆ زانینی ڕێژه‌ی نه‌خۆشیه‌كه سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕ بكرێت.
4- زانینی قۆناغی نه‌خۆشییه‌كه زۆر گرنگه بۆ زانینی ڕادده‌ی پێشكه‌وتنی نه‌خۆشییه‌كه:
ئه‌مه یه‌كێكه له گرنگترین ئه‌و بابه‌تانه‌ی نه‌خۆش پێویسته بیزانێت له‌سه‌ر نه‌خۆشییه‌كه‌ی.
5-چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كه:
نه‌شته‌رگه‌ری به ته‌نها به‌س نییه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خۆشییه، و هه‌ندێكجار چاره‌سه‌ری كیمیاوی و تیشك و ده‌رمان بۆ نه‌خۆش به‌كارده‌هێنرێت.
PM:02:09:10/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 8224
جار خوێنراوه‌ته‌وه