زیانه‌كانی كه‌مخه‌وی و زۆر خه‌وی
وێستگە ستایل-
زاناكان له زانكۆی كۆلۆرادۆ له بۆلده‌ر توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر نوستنی ته‌ندروست كردوه و ئاشكرایان كردوه كه نوستنی ناته‌ندروست مرۆڤ توشی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ ده‌كات ته‌نانه‌ت له‌و كه‌سانه‌شدا كه به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست وه‌رزش ده‌كه‌ن و سیستمی ژیانیان ته‌ندروسته.
پێگه‌ی MedicalXpress ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ی بڵاوكردۆته‌وه كه ماوه‌ی 7 ساڵی خایاندوه و تیایدا 461 خۆبه‌خش به‌شداریان كردوه كه ته‌مه‌نیان لی‌نێوان 40-69 ساڵدا بووه و توشی هیچ نه‌خۆشییه‌كی دڵ نه‌بوون.
پسپۆڕان ئاشكرایان كردوه ئه‌و كه‌سانه‌ی له ڕۆژێكدا كه‌متر له 6 كاتژمێر ده‌خه‌ون ئه‌وه ئه‌گه‌ری توشبونیان به جه‌ڵته‌ی دڵ %20 زیاتره به به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی له شه‌و و ڕۆژێكدا 6-9 كاتژمێر ده‌خه‌ون و ئه‌وانه‌ش كه زیاتر له 9 كاتژمێر ده‌خه‌ون به هه‌مان شێوه ئه‌گه‌ری توشبونیان به جه‌ڵته‌ی دڵ به ڕێژه‌ی %34 زیاد ده‌كات.
بۆ ئه‌وه‌ی له توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ به‌دوور بیت باشتر وایه له شه‌و و ڕۆژێكدا 6-9 كاتژمێر بخه‌ویت ئه‌مه ئه‌گه‌ری توشبوونت به جه‌ڵته‌ی دڵ به ڕێژه‌ی %18 كه‌مده‌كاته‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نه‌خۆشییه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی بۆماوه‌یش بۆت گواسترابێته‌وه.
كه‌مخه‌وی كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر چینی ناوه‌وی خوێن به‌ره‌كان و هه‌وكردنی مۆخی ئێسك زیاتر ده‌كات و نوستنی زۆریش به هه‌مان شێوه هه‌وكردنی جیاواز له له‌شدا دروست ده‌كات.
AM:08:41:08/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 4772
جار خوێنراوه‌ته‌وه