به‌وێنه...مۆزێك نرخه‌كه‌ی 120 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكیه
وێستگە ستایل-
مۆزێك كه به دیواری پێشانگای " ئارت بازل" ل فلۆریدا له وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵواسراوه نرخه‌كه‌ی 120 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكیه و ئه‌مه كارێكی هونه‌رییه و كاری هونه‌رمه‌ندێكی ناوداره.
هونه‌رمه‌ندی ئیتاڵی مارۆیتسیۆ كاتیلان هه‌فته‌ی ڕابردوو ئه‌م كاره هونه‌رییه‌ی له پێشانگای "Perrotin" به‌ناوی
"Comedian"نمایشكردوه و ئه‌م هونه‌رمه‌نده دیزاینه‌ری ئه‌و توالێته ئاڵتونیه‌یه كه له كۆشكی به‌ریتانیا له ماوه‌ی ڕابردوودا له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه دزرا.
ئه‌م مۆزه ئاماژه‌یه بۆ چه‌ندین بابه‌ت له‌وانه‌ش" بازرگانی جیهانی و وه‌ك جۆرێك میوه و به‌یه‌كدا چوون" و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت سێهه‌مین كۆپی ئه‌م كاره نرخه‌كه‌ی بگاته 150 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
كاتیلان باس له‌وه ده‌كات كه نزیكه‌ی یه‌ك ساڵه كار له‌سه‌ر ئه‌م بیرۆكه هونه‌ریه‌ی ده‌كات و ده‌شڵێت "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ هه‌ر وڵاتێك گه‌شتم كردوه ئه‌م میوه‌یه‌م بینیوه له‌به‌ر ئه‌وه بڕیارمداوه ئه‌م كاره‌م له‌سه‌ر مۆز بێت" ئه‌م هونه‌رمه‌نده ته‌نها مۆزێكی ئاساییه كه به دیواری مۆزه‌خانه‌كه‌دا هه‌ڵیواسوه و هیچی دیكه نیه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تاوه به‌رپرسه‌كانی پێشانگاكه ڕه‌تیان كردۆته‌وه ئه‌م كاره نمایش بكه‌ن چونكه به گاڵته جاڕ وه‌سفیان كردوه به‌ڵام دواتر نمایشیان كردوه و به پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی فرۆشراوه.
PM:12:07:07/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 8520
جار خوێنراوه‌ته‌وه