ڕۆژانه نیو كاتژمێر ڕۆشتن به پێ پیاوان له نه‌خۆشیه‌كی مه‌ترسیدار ده‌پارێزێت
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه ڕۆژانه ڕۆشتن به پێ بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر ئه‌گه‌ری توشبوونی پیاوان به نه‌خۆشی شه‌كره كه‌مده‌كاته‌وه.
ئاشكرایه سیتمی ژیانی نا ته‌ندروست ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و قه‌ڵه‌وی زیاد ده‌كات به‌ڵام ڕۆشتن به پێ ڕۆژانه بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر ئاستی شه‌كری ناو خوێن كه‌مده‌كاته‌وه و ڕێژه‌ی ئه‌و هۆرمۆنانه زیاد ده‌كات كه ئاره‌زووی خواردن كه‌مده‌كه‌نه‌وه.
به‌هۆی ئه‌و جیاوازیه فیسیۆلۆجیهی له نێوان جه‌سته‌ی پیاوان و خانمان هه‌یه ئه‌م بابه‌ته تایبه‌ت كراوه به پیاوان.
زاناكان له زانكۆی كۆبنهاگن له دانیمارك ده‌ڵێن" ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر چالاكی جه‌سته‌ی ڕۆژانه كه‌م و چڕ بێت ئه‌وه هاوشێوه‌ی ڕۆشتن به پێ ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره له پیاواندا كه‌مده‌كاته‌وه و هۆكاره‌كه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ په‌یوه‌ندی نێوان جوڵه‌ی مرۆڤ و هۆرمۆنی پێپتاید-1 (GLP-1) كه هاوشێوه‌ی گلوكاگۆن وایه ئاره‌زووی نانخواردن كه‌مده‌كاته‌وه و ده‌ردانی ئه‌نسۆلین زیاد ده‌كات و به‌مه‌ش ئاستی شه‌كری خوێن هاوسه‌نگ ده‌كات و ڕێگه ده‌گرێت له به‌رز بوونه‌وه‌ی.
AM:09:53:07/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 3780
جار خوێنراوهتهوه